لێرەدا فێر دەبین کەوا باران بارین چۆن ڕوو دەدات وە بۆچی ئەوەندە گرنگە بۆ ژیان لەسەر ڕووی زەویدا.
تەندروستیت بۆ بەسەربردنی ژیانکردن بەشێوەیەکی باش گرنگە، بۆیە تۆش گرنگی بە تەندروستیت بدە.
⦾ ڕەنگە بۆ تەواوکردنی خۆراکەکەت تەنیا پێویستت بە چەند خولەکێک بێت بەڵام لەشی تۆ پێویستی بە نزیکەی 12 کاتژمێرە بۆ هەرس کردنی ئەو خۆراکە بە تەواوی.
⦾ لەشی مرۆڤ پێویستی بە مادەی ئاسنە بۆ ئەوەی یاریدەدەر بیت لە ئەنجام دانی ژمارەیەک کرداری گرنگ. مادەی ئاسن یاریدەدەرە لە گواستنەوەی ئۆکسجین بۆ هەموو بەشەکانی لەشی مرۆڤ. نەبوونی مادەی ئاسن بە شێوەی پێویست لە ناو لەشی مرۆڤدا نەخۆشییە و پێی دەڵێن "کەمی مادەی ئاسن" وە نیشانە هەرە دیارەکانیش بریتین لە: لاواز بوونی لەش و ڕەنگ زەردی.
⦾ هەندێک لەو خۆراکانەی کە ڕێژەیەکی باش لە مادەی ئاسن دەگرنە خۆیان ئەمانەن : گۆشتی سوور، ماسی، نۆک، فاسۆلیا و نیسک.
⦾ خڕۆکە سوورەکان لە ناو مۆخی ئێسکەکانی لەشت دروست دەبن کە ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە گواستنەوەی خوێن لە ناو لەشی تۆدا.
⦾ دەرمانی دژە بەکتریا (Antibiotic ) بە سوودە بۆ شەڕکردنی لەشت لە دژی بەکتریادا، بەڵام لە بەرامبەر ڤایرۆسدا لاواز و بێ سوودن، بۆیە بەکتریا و ڤایرۆس بە تەواوی جیاوازن لە یەک و هەر یەکەیان تایبەتمەندی جیاوازی خۆیان هەیە، هەر بۆیە چارەسەرەکانیشیان بەگوێرەی تایبەتمەندییەکانیان دەستنیشان دەکرێت.
⦾ قەبارەی ڤایرۆس نزیکەی 100 جار بچووکترە لە قەبارەی بەکتریا.
⦾ ساڵانە نزیکەی 70 ملیۆن مرۆڤ تووشی ژەهراوی بوونی خۆراک دەبن و لەوانە نزیکەی 7 ملیۆنیان دەمرن. گرنگی دان بە ئامادە کردنی خۆراک و چۆنیەتی پاراستنی شتێکی زۆر گرنگە بۆ دوورکەوتنەوە لە ماددە ژەهر دارەکان و خۆپارێزی لە ڤایرۆس و بەکتریادا.
⦾ هەستیاری (الحساسیة) بۆ خۆراک تا ڕادەیەک شتێکی باوە لە نێو سەرووی تەمەنی 18 ساڵی، لە کاتێکدا لە نێوان منداڵان ڕێژەکە زیاترە. لە نێوان گەورەکان بە ڕێژەی 2٪ و لە نێوان منداڵان بە ڕێژەی 8٪ دەناڵێنن بە دەست هەستیاریان بۆ هەندێک جۆرە خۆراک، هەستیاری لەش بۆ خۆراکێکی تایبەت بە شێوەیەکە کەوا سیستەمی بەرگری لەشی ئەو مرۆڤە تووشی سەرلێشێوان دەبێت و وا دەزانێت ئەو پرۆتینی خۆراکییە جێی مەترسییە و دەست بە جێ هێرش دەکاتە سەری.
⦾ هەندێک لەو خۆراکە باوانەی کە بەشێک لە مرۆڤەکان هەستیارن بۆیان ئەمانەن :خۆراکە دەریایییەکان، فستق عەبید، باینجان، کوارک و نان .
⦾ ئاسانی بە دەست هێنانی ئاوی خاوێن بۆ خواردنەوە بەخششێکی زۆر گەورەیە کە کە خودای گەورە بە خەڵکی هەندێک وڵاتی داوە. لە وڵاتە هەژار و کەم دەرامەتەکان پیس ئاو بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی نەخۆشی و بەکتریا تێیاندا وەک: بەکتریاکانی Cryptosporidium and E coli .
⦾ قەڵەوی دەکرێت ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی نەخۆشی لە جەستەی مرۆڤدا وەک جۆری دووەمی نەخۆشی شەکرە و نەخۆشی دڵ.
⦾ لەم ساڵانەی کۆتاییدا کەم بوونەوەی بەرچاو لە چالاکییەکانی لەشی مرۆڤەکان بە شێوەیەکی گشتی هەستی پێ دەکرێت، وە بەشێکی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو تەکنۆلۆژییە نوێیانەی کە زۆر کەمتر پێویستیان بە بەکارهێنانی وزە و جووڵەیە ، وە هەروەها بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی سەیرکردنی تەلەڤزیۆن و بەکارهێنانی ئامێرەکانی ئایپاد و تەلەفۆنی زیرەک.لێکۆڵینەوە کراوە کەوا بە لایەنی کەم نزیکەی 60٪ ی دانیشتوانی سەر زەوی بەشێوەی پێویست وەرزش ناکەن.
⦾ بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان لە ساڵی 2007 دا نەخۆشی دڵ هۆی سەرەکی مردن بووە لە ئەمریکا.
⦾ هەر لە ساڵی 2007 نزیکەی 13٪ی مردنی دانیشتوانی سەر زەوی بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە بووە.
⦾ لە زانستی پزیشکی دا بەشێک تایبەتمەند کراوە بۆ پشکنین و چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە بە ناوی زانستی شێرپەنجە (Oncology ).
⦾ پەتاکانی وەک: ئایدز، مەلاریا و سیل لە ساڵی 2002 دا لە کۆی گشتی مردووانی سەر زەوی بەڕێژەی 26٪ ی بە خۆگرتووە.