6-2 ساڵ
ئێگێ و گاگا
کارتۆنی ئێگێ و گاگا (Ege ile Gaga) بەرهەمێکی دۆبلاژکراوی کوردی کەناڵی ئافەرینە، چیرۆکی ئەم کارتۆنە باس لە بەسەرهاتی منداڵێک بەناوی ئێگێ و قەڵەڕەشەکەی بەناوی گاگا دەکات، ئێگێ تینووی زانست و زانیاریە و لە هەر ئەڵقەیەکدا بەدوای پرسیار و مەتەڵێکدا دەگەڕێن و لەگەڵ هاوڕێ زیرەکەکەی گاگا وەڵامەکەی دەدۆزنەوە، ئەم کارتۆنە منداڵ فێری ئەوە دەکات کە چۆن ڕوبەڕوی ئەو کێشانە ببێتەوە کە لە ژیانیدا دێنە ڕێی و چارەسەریان بکات.