7-5 ساڵ
تیپی مشک
زنجیرە کارتۆنی (تیپی میشک) بەرهەمێکی دۆبلاژکراوی کوردی کەناڵی ئافەرینە و باس لە کارئەکتەرێک دەکات بەناوی تیپی مشك کە لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانی لە گوندێکی بچووکی ناوەڕاستی دارستاندا دەژین، ڕۆژانە لەوێ توشی چەندین سەرکێشی و ڕووداوی خۆش و پەندئامیز دەبنەوە، تیپ تەمەنی چوار ساڵە و دەچێت بۆ باخچەی ساوایان، کەسایەتیەکی خەندەئامێزی هەیە و لەپاڵ دڵخۆشکردنی منداڵان دەیان وانە و یاسای ژیان فێری منداڵ دەکات.