بەمجۆرە باشترە
کارتۆنی بەمجۆرە باشترە بەرهەمێکی دۆبلاژکراوی کوردی کەناڵی ئافەرینە. کارتۆنەکە کار لەسەر بەهێزکردنی بیر و هزری منداڵ دەکات و گەشە بە مێشکی دەدات و باس لە چیرۆکی منداڵێک دەکات کە هەرجارە و فێری شتێکی نوێ دەبێت لە ژیانیدا، هەرجارە و هۆکار و لایەنی باشی یەکێک لەو شتانە فێر دەبێت کە دایک و باوکی ئامۆژگاری دەکەن و ئەم حەزی پێی نیە. کارتۆنەکە گونجاوە بۆ منداڵانی سەروو ٢ ساڵ.