نهێنیەکانی شاری زانست
کارتۆنی شاری زانست، بەرهەمێکی دۆبلاژکراوی کوردی ئافەرینە، ڕوداوەکانی ناو ئەم کارتۆنە دەربارەی گروپێکی توێژەرە کە بەدوای هەموو ئەو بەڵگە و ئاماژە زانستیانە دەگەڕێن کە خودای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا ئاماژەی پێداون. کارتۆنەکە گونجاوە بۆ منداڵانی سەروو ٨ ساڵ.