باشترین مسوڵمان
ئەم کارتۆنە بەرهەمێکی دۆبلاژکراوی کوردی ئافەرینە، کارتۆنێکی پەروەردەیی و ئیسلامییە کە چەندین ڕەوشتی جوان فێری منداڵان دەکات و ئاگاداری دەکاتەوە بۆ ئەنجامدانی ڕەوشتە جوانەکان، وەکو پاکوخاوێنی، درۆنەکردن، گومانی خراپ نەبردن بە موسوڵمانان و ئەنجامدانی نوێژەکان لەکاتی خۆیدا. کارتۆنەکە گونجاوە بۆ منداڵانی سەروو ٥ ساڵ.