کۆمبا

ئەنیمەیشنێکی خێزانی و خۆشی بەخشە، لەساڵی 2013 بەهەرهەمهێنراوە. کۆمەڵە کەرەکێوییەکن پێکەوە لە ناوچەیەکی دیاریکراو دەژین و ژیانێکی خۆش بەیەکەوە بەڕیدەکەن. کومبا بێچووە کەرەکێوییەکە کە نیوەی جەستەی سپییە و جیاوازە لە تەواوی کەرەکێوییەکانی تر وە بەو هۆکارە تووشی ڕەخنە و گاڵتەپێکردن دەبێت، ئەویش بڕیاری جێهێشتنی ئەو ناوچەیە دەدات و دەچێت دەگەڕێت بۆئەوەی چارەسەری ڕەنگی جەستەی بکات و وەک ئەوانی تری لێبێت. لەو ڕێگادا توشی ناڕەحەتی دەبێت و چەندین جار هەوڵی خواردنی دەدرێت لەلایەن پڵنگێکی گەورە و بەهێزەوە، بەڵام کومبا سەرکەوتووانە ڕزگاری دەبێت و لەکۆتاییدا دەبێتە هۆکاری ڕزگارکردنی هەموو ئاژەڵەکانی ناوچەکە و سەرچاوەی ئاوی ناوچەکە دەدۆزێتەوە و دووبارە ژیان بۆ ناوچەکە دەگەڕێنێتەوە.


124  

زنجیرەکان

ئەپلیکەیشنی ئافەرین
زیاتر لە ٥ هەزار پارچە کارتۆن و گۆرانی و بڕگەی منداڵان