قاز و مراوی
ئەنیمەیشنێکی کۆمیدی پڕ لە سەرکێشییە لەساڵی 2018 بەرهەمهێنراوە. لەکاتی کۆچکردنی باڵندەکان بۆ ناوچەکانی باشور قازێک بەهۆی شکانی باڵیەوە دادەبڕێت لەهاوڕێکانی و بەجێدەمێنێت. دوو بێچووە مراوی دەبنە هاوڕێی و قازەکە ناچار دەبێت ئاگاداریان بێت و بیانپارێزێت تا دەگەنەوە بە کۆمەڵەکەیان.