شەکرستان
شەکرستان زنجیرە کارتۆنێکی ئێرانی کۆمیدی پەندئامێزە و بەرهەمێکی دۆبلاژکراوی کوردی ئافەرینە ، باس لە دانیشتوانی شارێکی کۆن و خەیاڵی دەکات بەناوی شەکرستان کە دانیشتوانی ئەم شارە هەرجارە و لە ئەڵقەیەکدا ڕۆڵی کەسایەتییەک دەبینن و بە شێوەیەکی کۆمیدی و پەندئامێز باس لە بابەتێکی دیاری ناو کۆمەڵگە دەکەن. کارتۆنەکە گونجاوە بۆ منداڵانی سەروو ٨ ساڵ.