یاکاری

یاکاری گەنجێکی سەر بە هۆزی سووی ئەمریکییە، لە سەروو بەندی کۆچی هۆزەکەی بۆ جێگایەکی تر بەهۆی هەڕەشەی گێژەڵوکەیەکی وێرانکەرەوە، یاکاری بە تەنیا سەرکێشییەک دەکات و دەڕوات بۆ دۆزینەوەی بروسکەی بچووک کە ئەسپێکی کێوییە و وا ناسراوە ماڵی ناکرێت. یاکاری لە گەشتەکەیدا چاوی دەکەوێت بە هەڵۆی مەزنی نێو خەونەکانی و پەڕێکی پێ دەبەخشێت کە بە هۆیەوە دەتوانیت لە زمانی ئاژەڵەکان تێ بگات.گەشتەکەی یاکاری بە نێو خاکی ڕاوچییە ترسناکەکاندا تێپەڕ دەبێت و یاکاری و بروسکەی بچووک پێکەوە سەرکێشییەکی گەورە ئەنجام دەدەن و جارێکی تر دەگەڕێنەوە نێو هۆزەکەیان.


519  

زنجیرەکان

ئەپلیکەیشنی ئافەرین
زیاتر لە ٥ هەزار پارچە کارتۆن و گۆرانی و بڕگەی منداڵان