ورچی پاندا لە ئەفەریقا
پانگ پاندایەکە لە چین، کە ژیانی ئاسایی لەگەڵ هاوڕێ ئەژدیها نزیکەکەی بە ناوی جیلۆنگ بەسەردەبات و دڵخۆشن بەیەکەوە، بەڵام هەموو شتێک دەگۆڕێ کاتێک جیلۆنگ دەستگیر دەکرێت و بەرەو ئەفریقا دەبردرێت بۆ کارێکی نەزانراو. پانگ دەست دەکات بە گەشتێکی مەترسیدار بۆ ڕزگارکردنی هاوڕێکەی، لە ڕێگەی گەشتەکەدا هاوڕێی نوێ دەدۆزێتەوە، فیلمەکە باس لە هاوڕێی ڕاستەقینە و تێپەڕاندنی ڕێگا سەختەکان دەکات.