12-8 ساڵ
ئافرەتان لە قورئاندا
ئەم زنجیرەیە گرنگی و ڕۆڵی ئافرەتان دەخاتە ڕوو و باس لە چیرۆکی ئەو ئافرەتانە دەکات کە لە قورئانی پیرۆزدا ناویان هاتووە و ئاماژەیان پێدراوە ، ئەوەش لە ڕێگەی کەسێکەوە کە دەیەوێت باوەڕ بە سەلمای کچی بهێنێت کە ئافرەتان ڕۆڵ و گرنگی خۆیان هەیە لە کاتێكدا سەلمای کچی خۆزگە دەخوازێت پیاو بوایە چونکە پێی وایە ئافرەتان هیچ ڕۆڵ و گرنگیان نیە ، ئەمەش هانی باوکی دەدات کە ڕۆڵ و گرنگی ئافرەتە مەزنەکان لە ئیسلامدا بە شێوەی چیرۆک بۆ سەلمای کچی باس بکات و باوەڕ بە کچەکەی بهێنێت کە ئافرەت ڕؤڵ و گرنگی تایبەتی خۆی هەیە.