کتێب و هاوڕێیان
ئەم کارتۆنە بەرهەمێکی دۆبلاژکراوی کوردی ئافەرینە، لەم کارتۆنەدا باس لە چیرۆکی چەند هاوڕێیەک دەکات کە هەر جارەو بۆ چارەسەری کێشەیەک دەگەڕێنەوە بۆ لای کتێب گیانی هاوڕێیان، ئەویش لە ڕێگەی چیرۆکێکەوە کێشەکەیان بۆ چارەسەر دەکات و چەند وانە و پەندێکی گرنگیشیان پێ ئاشنا دەکات. کارتۆنەکە گونجاوە بۆ منداڵانی سەروو ٨ ساڵ.