سەرەکی    |    دەربارە    |    پەیوەندی
About       |    حول         |    Hakkimda
             

مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵی گرینۆک و ڕق ئەستور

مامەڵە کردن لەگەڵ منداڵی ڕق ئەستور و گرینۆک

 چەند ڕێگایەک ھەیە بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ منداڵی لاسار یان ڕق ئەستور لەوانەش:

مامەڵەکردن: پێویستە لەسەر دایکان و باوکان باش ئاگاداری ئەوە بن کە منداڵان زۆر هەستیارن بەرامبەر قسە و هەڵسوکەتی کەسانی تر، بۆیە پێویستە دایکان و باوکان شێوازی مامەڵە کردنیان بگۆڕن لەگەڵ منداڵەکانیان و مامەڵە لەگەڵ ڕەفتارەکانیان بکەن ئەگەرچی زۆر زۆر قورسیش بێت، چونکە ھیچ ئاسان نیە منداڵ بە ئاسانی واز لەھەندێ ڕەفتاری جیاوازی بھێنێ کە لەسەری ڕاھاتووە، جیا لەوەش نابێت هەوڵبدرێت شەڕ و ئینکاری لەگەڵ منداڵ دروستبکرێت .

گفتوگۆکردن: پێویستە لەسەر دایک و باوکان هەستن بە ئەنجاندانی گفتوگۆ لەگەڵ منداڵەکانیان بەمەبەستی ھەوڵدان بۆ تێگەیشتن لێیان و گەیشتن بە چارەسەری گونجاو، بۆ نمونە دەکرێ پرسیاری لەم شێوەیەیان لێ بکرێ:( چۆن دەتوانم یارمەتیت بدەم؟)،  (چیت بەسەردا ھاتووە؟)

هاندان: دەکرێ بە بەکارھێنانی ھەندێ چیرۆک دەربارەی کەسایەتییە سەرکەوتووەکان و ئامانجەکانیان لە دونیادا، منداڵ هانبدرێ و بجوڵێندرێ بۆ ھەستان بە جێبەجێ کردنی ئەرکە جیاوازەکانی و سود بینین لەهەڵەکان.

ڕێخۆشكردن بۆ منداڵ

 پێویستە دایک و باوک دڵنیابنەوە لەوەی کە یارمەتیدەر و ڕێخۆشکەری منداڵی ڕق ئەستور نەبن لە بەردەوام بوون لەسەر ھەڵسوکەوتە ناپەسەندەکانیان ، چونکە بە تێپەڕبوونی کات و بەردەوام بوونیان ئەم ھەڵسوکەوتە ناپەسەندانە ھاوسەنگیان لەدەست دەدات ، بۆ نمونە کاتێک بۆ زیاتر لە جارێک داواکاریەک لە منداڵێک دەکەیت بەڵام منداڵەکە جێ بەجێی ناکات، ھەندێ لە دایکان و باوکان خۆیان هەڵدەستن بە ئەنجامدانی داواکاریەکە، ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی کە منداڵەکە زیاتر پشت ئەستور و سوربێت لەسەر ئەو ھەڵسوکەت و ڕەفتارا ناپەسەندانەی.

مامەڵە کردن لەگەڵ منداڵی گرینۆک

 دەتوانرێت چارەسەری توڕەیی و زۆری گریان لای منداڵ بکرێ بە ڕێگەی فرمان پێ کردنی بچوکەوە، بۆ نمونە کاتێک منداڵێک لە بارودۆخی گریان و توڕەیی و ڕق لێبوونەوەدا بێت حاڵەتەکەی ڕێگە نادات کە بارودۆخی دەوروبەری بە شێوەیەکی باش تێبگات، بەڵکو زۆر پەشۆکا و شڵەژاوە، لەبەر ئەمەش ڕێگاکانی ئارامکردنەوە کە دایک و باوکان بەکاری دەھێنن بۆ بێدەنگ کردنی سەرکەوتوو نابێ، لەبەر ئەمەش باشترین ڕێگا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو گریانەدا ،ئەوەیە پێویستە فرمانی ڕاستەوخۆ و کورتی پێ بکەی، وەک ( بڕۆرە  ژوورەکەت)، تاوەکو تێگەیشتن و وەرگرتنی لەلای منداڵەکە ئاسان تربێ، وە ھەروەھا دەکرێ لەم حاڵەتانەدا بێ دەنگی و پشتگوێ خستن ھەبێ تاوەکو بارودۆخەکەی تەواو دەبێ و گریانەکەی دەوەستێ .

دانانی چەند یاسایەک بۆ کاتی توڕەیی

 پێویستە لەسەر دایک و باوکان هەستن بە دانانی کۆمەڵی لە یاسای خێزانی نافەرمی بۆ کارە بەجێ و کارە نا بەجێکان لە کاتی ھەستکردن بە توڕەیی، بۆ نمونە مامەڵە کردنێکی توند لەگەڵ کۆمەڵێ لە ھەڵسوکەوتەکانی وەک کێشان بەدەرگادا یاخود توند و تیژی جەستەیی یاخود ھەڵدان و شکاندنی کەلوپەل لەناو ماڵدا، پێویستە  فێری منداڵەکانیان بکەن  بەڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ کەسانی تر بکەن لەکاتی توڕەییدا .


10648 جار بینراوە‌
17/03/2020

 ناونیشان

ئێسکان ـ سلێمانی

 بەردەستبوون

شەممە - پێنج شەممە
8:00 بەیانی - 5:00 ئێوارە

 پەیوەندی

009647701964436
[email protected]

 سۆشیال میدیا

             

© مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ ئافەرین 2020