سەرەکی    |    دەربارە    |    پەیوەندی
About       |    حول         |    Hakkimda
             

بۆچی گەڵای درەختەکان زەرد دەبن؟

وەک دەزانین درەختەکان وەک ئێمە خۆراک ناخۆن، بەڵکو کارگەیەکی دروستکردنی خۆراکی تایبەت بە خۆیان هەیە کە پێی دەوترێت (کلۆرۆفیل) و شوێنەکەی دەکەوێتە ناو گەڵاکانەوە. هەروەها درەختەکان پێویستیان بە تیشکی خۆریش دەبێت بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە و بەرهەمهێنانی خۆراک. مادەی کلۆرۆفیل کە ڕۆڵی سەرەکی دەگێرێت لە دروستکردنی خۆراکی دڕەخت و ڕووەکەکان، بریتیە لە بۆیەیەکی ڕەنگ سەوز و بەهۆی ئەوەی بە ڕێژەیەکی زۆر (دوو لەسەر سێ) ئەم ڕەنگە لە گەڵاکاندا هەیە بۆیە گەڵاکان ڕەنگیان سەوز دەبێت.

باشە،  بەڵام هەرگیز ڕۆژێک لە ڕۆژان لەخۆتان پرسیووە بۆچی لە وەرزی پایزدا ڕەنگی گەڵاکان لە سەوزەوە دەگۆڕێن بۆ زەرد و دواتریش سیس دەبن؟

لەبەرئەوەی لە زستاندا گەڵای دارەکان دەوەرێن هەر بۆیە درەختەکانیش لە بەرهەمهێنانی خۆراک دەوەستن، وە کارگەکەیان دادەخەن، وە دواتریش مادەی کلۆرۆفیل دەستدەکات بە کەمبوونەوە و تیاچوون.

وە کاتێک کلۆرۆفیل دەست بە کەمبوونەوە و نەمان دەکات ڕەنگی گەڵاکانیش دەگۆڕێت. لەسەرەتاوە زەرد دەبن، دواتر پڕتەقاڵی و لە کۆتایشدا ڕەنگیان نامێنێت.. ئەمەش واتای ئەوەیە کە گەڵای درەختەکان لە تەمەندا گەورە بوون و پیر بوون. هەروەک چۆن کاتێک ئێمەی مرۆڤ دەچینە تەمەنەوە قژ و ڕیشمان لە ڕەشەوە دەگۆڕێت بۆ ڕەنگی سپی، بەوجۆرەش ڕەنگی گەڵاکان لە سەوزەوە دەگۆڕین بۆ زەرد.



4511 جار بینراوە‌
16/12/2020

 ناونیشان

ئێسکان ـ سلێمانی

 بەردەستبوون

شەممە - پێنج شەممە
8:00 بەیانی - 5:00 ئێوارە

 پەیوەندی

009647701964436
[email protected]

 سۆشیال میدیا

             

© مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ ئافەرین 2020