سەرەکی    |    دەربارە    |    پەیوەندی
About       |    حول         |    Hakkimda
             

چۆن مێشولە نێچیرەکەی دیاری دەکات؟

هەموو شتێک بە بیستنی دەنگی گزەگز ( ززززز) دەست پێ دەکات کە لە گەرمەی خەودایت، هەوڵدەدەی بەخەبەر بێیت و چاوانت بکەیتەوە، بەڵام زۆر خەواڵویت و ناتوانیت، کاتێک بەیانی بەخەبەر دێیت، خاڵی سور لەسەر جەستەت دەبینی، ئەوکات بۆت دەردەکەوێت کە شەو بویت بە خواردنێکی خۆش و بەتام بۆ مێشولەکان.

باشە هەرگ ڕۆژێک پرسیارت لەخۆت کردووە بۆچی مێشولەکان تەنها تۆیان هەڵبژاردووە لەناو کۆمەڵێک خەڵکدا؟

مێشولەکان خواردنەکانیان لە ڕێگەی بۆنەوە دەدۆزنەوە، بەڵام ئەوان وەکو هەموو مێرووەکانی تر لوتیان نییە، بەڵکو بەهۆی چەند قۆچێکەوە کە لەسەر سەریانە و دەنکۆڵەی وردی پێوەیە دەتوانن بۆن بکەن.

لە ژێر قۆچی مێشولەکان چەند دەنکۆڵەیەکی زۆر ورد هەیە کە هاوکاری باشیان دەکات بۆ بۆنکردن، لەگەڵ بۆنی عارەقدا مرۆڤ نزیکەی (٣٠٠) جۆر بۆنی تر دەردەدات، ئەوەش وادەکات مێشوولەکان بەخێرایی بۆنیان بکەن لەڕێگەی ئەو دەنکۆڵانەی سەرقۆچەکانی سەریان و خانەکانی بۆن کردنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لە هەموویان زیاتر مێشوولەکان حەزیان لە بۆنی عەرەقە، چونکە بۆنی عەرەق بەهۆی ماندوێتی زۆر و خەوتنێکی قوڵەوە دەردرێت، بۆیە مێشوولەکان هەرگیز وەها هەلێک لەدەست نادەن و دەست دەکەن بە مژینی خوێنەکەت، لەڕاستیدا بۆنی عەرەقەکەت هەڵدەستێ بە گۆڕینی هەندێک لە پێکهاتەکانی خوێن کە وا دەکات بۆنەکەشی جیاواز بێت و مێشوولەکان بەرەو لای خۆی ڕابکشێت، (همممم)  وادیارە خوێن بۆنێکی خۆشی هەیە، بۆیە تۆ دەبیتە نێچیر و قوربانیەک بۆ مێشوولەکە.

هەندێک جار بەهۆی مژینی ئەو مێشولانەوە میکرۆبەکانمان بۆ دەگوازنەوە و دەبنە هۆی نەخۆشخستنمان، ئاماری ساڵانەی مردوان بەهۆی نەخۆشیەوە گواستراوەکانەوە دەگاتە ملیۆنان کەس.

مێشولە مێیەکان، هەڵدەستن بەگەستن و مژینی خوێنمان لەشەواندا، بەڵام نێرەکانیان ڕووەکین و زیاتر ڕووەکەکان دەمژن .


8036 جار بینراوە‌
26/01/2021

 ناونیشان

ئێسکان ـ سلێمانی

 بەردەستبوون

شەممە - پێنج شەممە
8:00 بەیانی - 5:00 ئێوارە

 پەیوەندی

009647701964436
[email protected]

 سۆشیال میدیا

             

© مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ ئافەرین 2020