سەرەکی    |    دەربارە    |    پەیوەندی
About       |    حول         |    Hakkimda
             

بۆچی لەسەر لای راست بخەوین؟

بۆچی کاتێک دەخەوین دەبێت لەسەر لای ڕاست پاڵبکەوین؟

کاتێک کە لەسەر لایەک پاڵدەکەوین و دەخەوین، ئەو شوێنەی کە لەسەری پاڵکەوتووین یەکێک لە کونەکانی لوتمانی بە توندی لەسەر دانراوە و ئەمەش دەبێتە هۆی داخرانی ئەو کونەیان و کرانەوەی کونەکەی تر و کرداری هەناسەدان لەو کونەیان کە بە کراوەیی ماوەتەوە ڕوودەدات.

کاتێک کە لەسەر لای ڕاست دەخەوین کونەلوتی لای ڕاستمان دادەخرێت و کونە لوتی لای چەپیشیمان بە کراوەیی دەمێنێتەوە. بەو کرداری هەناسەدانەی کە لە کونەلوتی لای جەپەوە ڕوودەدات چالاکییەکانی نیوەی لای راستی مێشکمان زیاد دەکات.

چالاکبوونی نیوەی لای ڕاستی مێشکیشمان دەبێتە هۆی ئەوەی خێرایی لێدانی دڵمان کەم ببێتەوە و فشاری خوێنمان داببەزێت و جوڵەی گەدەشـان هێواش ببێتەوە. بەم شێوەیە دڵمان کەمتر ماندوو دەبێت و بە ئاسانی خەومان لێ دەکەوێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی پشوویەکی تایبەتی بدەین بە جەستەمان.

پێغەمەبەری خۆشەویستمان (درودی خوای لێبێت) باسی ئەوەی بۆ کردووین لە فەرمووە شیرنەکاندا کە باشترین شێوازی پاڵکەوتن لە کاتی نوستندا ئەوەیە کە لەسەر لای راست بیت و لاق و قاچەکانت بەرەو لای لاشەت کۆ بکەیتەوە.

هەرەوەها دەرکەوتووە کۆرپەلە لەناو سکی دایکیدا شێوازێکی لەم شێوەیە لە نوستنی هەیە، ئەمەش خۆی بۆ خۆی سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە کە ئەم شێوازە لە پاڵکەوتن لە کاتی نوستندا شێوازێکی سروشتیە، چونکە کۆرپەلە  لەسکی دایکیدا کە گەشە دەکات و ماوسولکەکان بەسەر ئیسکەکاندا دروست دەبن، هێشتا تازەن و گرژ نەبوون. دوای لەدایک بوونیش هەموو جۆرە جوڵە و چالاکییەک بە گرژبوونی ئەم ماسولکانە دەست پێدەکات. ئەمەش واتای ئەوەیە باشترین شێوە بۆ ئەوەی پشوو بدەین بە ماسولکەکانمان وەرگرتنی ئەم شێوازە سەرەتاییەیە لە کاتی پاڵکەوتنمان کە هەر لەسەرەتاوە لەسەری دروستبووین.

5585 جار بینراوە‌
17/03/2020

 ناونیشان

ئێسکان ـ سلێمانی

 بەردەستبوون

شەممە - پێنج شەممە
8:00 بەیانی - 5:00 ئێوارە

 پەیوەندی

009647701964436
[email protected]

 سۆشیال میدیا

             

© مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ ئافەرین 2020