⦾ منداڵی تازە لەدایک بوو بەگشتی کێشی لەنێوان ٣ بۆ ٤ کیلۆ گرامە و درێژیەکی نزیکەی ٥٠ سانتیمەترە.
⦾منداڵ لە سەرەتاکانی لەدایکبوونیدا خەپە و قەڵەو دەبێت چونکە بڕێکی زیادە چەوری لە لەشیدا هەیە کە هۆکارە بۆ مانەوەی لە ژیانیدا تا ئەوکاتەی شیری مەمکەکانی دایکی ئامادە و بڕی پێویست دەبێت.
⦾منداڵی ساوا بۆنی دەمی خۆشە چونکە ددانی نیە، ددانیش شوێنی کۆبوونەوەی بەکتریایە کە دەبێتە هۆی ناخۆشی بۆنی دەم.
⦾ منداڵی ساوا بۆنی جەستەی خۆشە بەهۆی ئەوەی ئارەق ناکاتەوە، چوونکە هێشتا لیکەڕژێنەکانی گەشەیان نەکردووە و پێنەگەیشتوون.
⦾ منداڵی ساوا توانایەکی بەهێزی هەیە بۆ گرتنی شتەکان، ئەویش بەهۆی ئەوەی بێ ویستە و کاردانەوەیەکی خۆ نەویستە.
⦾ منداڵی ساوا پێستی نەرمە، چوونکە چینەکانی کەمترە و چەوری و ڕادەی تەڕی زیاترە.
⦾ مناڵی ساوا هەستێکی زۆر بەهێزی تام کردنی هەیە ، بەهۆی ئەوەی کە لەناو دەمیدا کۆمەڵێکی زۆر چەشە گۆپکەی تێدایە.
⦾ مناڵی ساوا هەستی بۆنکردنی زۆر بەهێزترە لە کەسانی پێگەیشتوو ، ئەکرێ بۆ یارمەتی دانی بێت لە دۆزینەوەی دایکیدا.
⦾ منداڵی تازە لەدایک بوو ناتوانێت سەری کۆنتڕۆڵ بکات لەبەر ئەوە دەبێ سەری بەدەست بگریت دواتر بەچەند قۆناغێک دەتوانێت کۆنتڕۆڵی بەشەکانی لەشی بکات ، سەرەتا دەتوانێت سەری کۆنتڕۆڵ بکات،پاشان قۆڵ و دواتر قاچەکانی.
⦾ منداڵی ساوا لە نێوان چوارەم بۆ شەشەمین هەفتەی تەمەنی دا دەست دەکات بە زەردەخەنە کردن ، لە نێوان مانگی شەشەم بۆ دەیەم مانگدا دەست دەکات بە گاوگۆڵکێ کردن.
⦾ منداڵان لەنێوان نۆ مانگی بۆ هەژدە مانگی پێدەگرن و دەتوانن لەسەرپێی خۆیان بڕۆن ، لەتەمەنی دوو ساڵی دا دەتوانن شەق لە تۆپ هەڵدەن.
⦾ منداڵ لە تەمەنی هەشت مانگیدا دەتوانێت شتەکان بە دەستی بگرێت و هەروەها دەتوانێت بەدەست نان بخوات ، لە تەمەنی هەژدە مانگی بەدواوە دەتوانێت بەکەوچک و چەتاڵ نان بخوات و بەگشتیش دەتوانێت شتەکان بخاتە سەریەک و بە میکانۆ تاوەر دروست بکات.
⦾ منداڵ بە گشتی لە تەمەنی یەک ساڵی بۆ دوو ساڵیدا دەتوانێت وێنە بکێشێت.
⦾ منداڵ بەگشتی لە نێوان مانگی ١٢ بۆ ١٤ دا یەکەم ووشە دەردەبڕێت وە لە نێوان تەمەنی ١٤ بۆ ٢٤ مانگیدا دەست دەکات بە وشە پێکەوەنان وە لەتەمەنی سێ ساڵ و نیودا دەتوانێت ڕستە دروست بکات و لە نێوان تەمەنی پێنج بۆ شەش ساڵیدا فێری خوێندنەوە دەبێت.
⦾ لەتەمەنی پێنج ساڵیدا منداڵ هەموو کارامەییە سەرەتاییەکانی ژیان فێردەبێت و دەتوانێت قسەبکات و بەڕێگادا بڕوات و ڕابکات و یاری بکات و بخوات و جل لەبەربکات وە فێری هاوڕێیەتی دەبێت.