سەرەکی    |    دەربارە    |    پەیوەندی
About       |    حول         |    Hakkimda
             

ئایا منداڵ لێدانی بیر دەمێنێت؟

دەپرسیت: ئایا منداڵ لێدانی بیر دەمێنێت، دەتەوێـت بزانیت لێدان چۆن کاریگەری دەخاتە سەر کەسایەتی منداڵ و زیانە جەستەیی و دەروونییەکانی چییه؟

بۆ وەڵامی هەموو ئەمانە، خوێنەری ئەم بابەتە ببە، کە وەڵامی هەموو پرسیارەکانتی تێدایە و دەچێتە سەر باسێکی زۆر مەترسیدار، کە ڕووبەڕووی زۆرێک لە منداڵەکان دەبێتەوە کە ئەویش لێدانە .

بە گوێرەی واقیع و جەختکردنەوەی دکتۆرەکانی منداڵان و شارەزایانی زانستی دەروونناسی، منداڵ هەموو یادگارییەکانی سەردەمی منداڵی خۆی لەبیرە، بە خۆش و ناخۆشییەوە، بێگومان لێدان و سزاکانی کاتی منداڵی خۆی هەر لە یاددا دەمێنێت، بەمشێوەیەیش چەندین کاریگەری نەرێنی دەخاتە سەر دەروونی، لەوانەش :

 ⦾ نەمانی متمانەبەخۆبوون، ئەمە یەکەمین زیان و مەترسیی لێدانە لەسەر دەروونی منداڵ، چونکە منداڵ هێزی کەسایەتی و متمانەبەخۆبوونی لە خۆشەویستی ئەوانی ترەوە وەردەگـرێت، بەتایبەت لە دایبابیەوە، بێگومان لێدانیش کاریگەری دەخاتە سەر ئەو متمانەیە و لە داهاتوودا خاوەن کەسایەتییەکی لاواز دەبێت .

 ⦾دروستبوونی کەسایەتییەکی توندوتیژ، ئەمەیش یەکێکی ترە لە مەترسیەکانی لێدان لەسەر منداڵ، کەواتە منداڵ هەر لە هەڕەتی منداڵییەوە کەسایەتیەکەی دروست دەبێت، لێدان لێی، وەهای لێدەکات توندوتیژبێـت و تەنها لەڕێی لێدانەوە گوزارشت لە خود و ناخی خۆی بکات .

 ⦾هەست کردن بە ترس و دوودڵی بەردەوام، ئەمەیش یەکێکی ترە لە کاریگەرییە خراپەکانی لێدان لەسەر منداڵ، وا لە منداڵەکە دەکات پەڕگیر و گۆشەگیر بێت و نەتوانێت لەگەڵ کۆمەڵگادا تێکەڵ ببێت و لە هەمووان بترسێت .

 ⦾تێکچوونی پەیوەندی منداڵ لەگەڵ خێزانەکەیدا، ئەمەیش خاڵێکی ترە لە کاریگەرییە خراپەکانی لێدان لەسەر منداڵ، لەبری ئەوەی منداڵەکە هەست بە خۆشەویستی و میهر و دڵسۆزی دایک و باوکی بکات، پاشان هەست بە ئارامی و ئاسایش بکات، دەبینیت هەست بە ترس دەکات بەرانبەر دایک و باوکی ...

لەدوای ئەوەی (زیانەکانی لێدان لە منداڵـ)مان ڕوونکردەوە، هەروەها وەڵامی ئەوەمان دایتەوە،ئایا منداڵ لێدانی بیر دەمێنێت؟ ئێستا بانگهێشتت دەکەم ئەم بابەتەیشمان بخوێنیتەوە(باشترین ڕێگا بۆ پەروەردەکردنی منداڵەکەت،بەبێ ئەوە پەنا بۆ هاوارکردن و لێدان ببەیت!)

نوسینی: مەنال خوری
وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی


4735 جار بینراوە‌
13/10/2021

 ناونیشان

ئێسکان ـ سلێمانی

 بەردەستبوون

شەممە - پێنج شەممە
8:00 بەیانی - 5:00 ئێوارە

 پەیوەندی

009647701964436
[email protected]

 سۆشیال میدیا

             

© مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ ئافەرین 2020