ئادابەکانی سەلام کردن
ئادابەکانی سەلام کردن
سەلام کردن چەند ئادابێکی تایبەتی خۆی هەیە و دەبێت کەسی موسڵمان پێوەی پابەند بێت، لەوانەش:
١) پابەندبوون بە سەلامی ئیسلامەوە کە بریتیە لە (السلام علیکم و رحمة اللە و برکاتە)، وەڵامەکەشی بریتیە لە ( و علیک السلام و رحمة اللە و برکاتە).
٢) تاکو سەلام نەکەین قسە نەکەین و هەوڵبدە یەکەمجار خۆت سەلام بکەیت.
٣) دوبارە سەلام دەکەینەوە ئەگەر مەجلیسەکەمان بۆ ماوەیەکی کورت بە جێهێشت.
٤) بە شێوەیەک سەلام دەکەین کە هەموو کەس گوێی لێبێت.
٥) سەلام کردن لە ماڵەوە و کەسوکاری خۆت بڵێ (السلام علیکم و رحمة اللە و برکاتە).
٦) ئەگەر چوویتە ماڵ یان شوێنێک کە کەسی لێ نەبوو بڵێ: (السلام علینا و علی عباد اللە الصالحین).
٧) بە ڕوویەکی خۆش و گەشەوە سەلام دەکەین و وەڵامی سەلام دەدەینەوە.
٨) لە کاتی وەستاندا تەوقە دەکەین و دەستی یەکتر دەگوشین و بەخەندەوە سەیری یەکتر دەکەین نەک سەیری لایەکی تر.
٩) ئەگەر سەلامت لێکرا هەوڵبدە زوو وەڵامەکەی بدەیتەوە بە جوانتر لەو.
١٠) سوننەتە سواربوو سەلام لە پیادە بکات و پیادە سەلام لە دانیشتوو و کەم لە زۆر و بچوک لە گەورە.
|