سەرەکی    |    دەربارە    |    پەیوەندی
About       |    حول         |    Hakkimda
             

چۆن منداڵەکەم پەروەردە بکەم؟

هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی

پێویسـتە منـداڵ بەشـێوازێک پـەروەردەبکرێت کـە تـوانـای ھەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی کارەکانی خۆی ھەبێت، ژیان پڕیەتی لەوکارانەی کە نایانەوێ ئەنجامی بدەن بەڵام زۆرجار ناچار دەکرێن یان وا دەخوازێ کە ئە نجـامی بدەن، ھەربۆیە پێویستە نەوەکانمان لەسەر ئەو بنەمایانە پەروەردە بکرێن کە توانای هەڵگرتنی بەرپرسیارەتیان هەبێت و لە شکستەکانیانەوە فێرببن، ئەمە کارێکی گرنگە کە دەبێت لە پەروەردەی منداڵدا ڕەچاوبکرێت تاکو ئایندەیەکی گەش و ڕوناکی هەبێت.

ڕێز و خۆشەویستی 

بۆ ئەوەی پەیوەندییەکی دروست و پتەو لە نێوان دایک و باوک و منداڵان دروست ببێت، پێویستە پەیوەندییەکە لەسەر بنەمای ڕێز و خۆشەویستی بێت. وەک توێژەری زانستی دەروونی دکتۆر "پێگی درێکسلەر" (Peggu Drexler ) دەڵێت : "منداڵ لە هەر تەمەنێکدا بێت، نابێت ترس و تۆقاندن بەکابهێنرێت بۆ نزیکبوونەوەی لە دایک و باوک، بێگومان ڕێز و خۆشەویستی و نزیکبوونەوە لە منداڵ لە گرنگترین مەرجەکانی پەروەردەی دروستە".

سوپاسگوزاری بەخششەکان

بێگومان دەبێت پەروەردەی منداڵ لەسەر بنەمای سوپاسگوزاری بەخششەکانی خودای گەورە بێت، کاتێک منداڵ فێری ئەوە دەکرێت سوپاسگوزاری بەخششەکانی چواردەوری بێت وەک خێزانەکەی، هاوڕێکانی، ئەوکات سۆز و میهرەبانی لە دڵیدا دروست دەبێت بەرامبەر ئەو منداڵ و کەسانەی کە بێ بەشن لەو بەخششانەی کە ئەو هەیەتی، وە دایک و باوک دەتوانن هەمان هەست لە ناخی منداڵەکانیان دروست بکەن لەڕێگەی هاندان و بەشداری پێکردنیان لە بەخشین و کاری خێرخوازی و خۆبەخشی وەک لەڕێگای بەخشینی پارە بە نەخۆش و هەژاران و هەروەها چەندین کار و چالاکی تر.

گیانی هاوکاری و بەخشین

پێویستە دایک و باوک منداڵەکانیان  لەســەر یارمەتی دانی کەسانی تر پەروەردەبکەن، وەک  یارمەتی دانی ئەندامانی خێزانەکەی. بەم شێوەیەش ھەستی یارمەتیدان لای منداڵ دروست دەبێت و ھـە وڵ دە دات  یارمە تی پێشکەش بکات بۆ ھە موو ئە وانەی  لە دەرەوەی خێزانەکەیەتی، بۆ نـمونە: یارمەتی منداڵ بۆ ئافرەتێکی بەتەمەن لە دوکانێکدا و هەڵگرتنی کەلوپەلەکانی. 
 

چەند ئامۆژگارییەکی بەسود بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

چەندین ئامۆژگاری بەسوود و گونجاو هەن کە دەکرێت لە پەروەردەکردنی منداڵدا ڕەچاو بکرێن، لەوانەش :

ئاشکراکردنی خۆشە ویستی خۆت بۆ منداڵ، ئەوەش لە ڕێگای دەربڕین و لە ئامێزگرتن و ماچکردنیان دە بێت .

بایـەخ دان بەگـوفتاری منداڵان و گــوێ لێگرتنیان.

پارێزگاری کردن لە منداڵان و دەستەبەرکردنی  ئاسودەیی و خۆشگوزەرانی  بۆیان.

پەروەردەکردنی منداڵ لەسەر پابەندبوون و ڕێکخستنی کاتەکانیان وەک نانخواردن، خەوتن، یارکردن ...هتد.

دەستخۆشی لێکردن و هاندانی منداڵ لەکاتی ئەنجامدانی کاری باش و چاکدا.

کاتێک منداڵ ھە ڵە دەکات پێویستە ڕەخنـە لە ھەڵـەکـەی بگرین نە ک لە منداڵەکە، بۆ نمونە  کاتێک  لە سەرجادە  یاری دەکات و و پابەندی ڕێنمایەکانی هاتووچۆ نابێت، ئەوکات نابێت  پێی بوترێت " تۆ منداڵیکی خراپیت، ئاگات لەخۆت نیە" بەڵکو دەبێت بوترێت نابێت یاری لەسەر شەقام بکەین و پێویسـتـە بەر لە پەڕینەوە لەشەقام دەبێت ئاوڕبدەینەوە

پابەندبوون بە کۆمەڵێک بنەما و یاسای جوان لە پەروەردەکردنی منداڵ، وە دڵنیابوونەوە لەوەی کە لە دەرەوە و شوێنەکانی تری وەک خزم و دایەن هەمان مامەڵە لەگەڵ منداڵەکەدا دەکەن.

بە سەربردنـی کاتی پێویست لە گـەڵ منداڵ و ئەنجامدانی جۆرەھا چالاکی لەگەڵیان بۆ نمونە یاریکردن، چونەدە رە وە، خوێندنەوە، پاکردنەوەی ماڵ .




9527 جار بینراوە‌
20/03/2020

 ناونیشان

ئێسکان ـ سلێمانی

 بەردەستبوون

شەممە - پێنج شەممە
8:00 بەیانی - 5:00 ئێوارە

 پەیوەندی

009647701964436
[email protected]

 سۆشیال میدیا

             

© مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ ئافەرین 2020