سەرەکی    |    دەربارە    |    پەیوەندی
About       |    حول         |    Hakkimda
             

منداڵ لە تەمەن 1-2 ساڵیدا

لە تەمەنی 1-2 ساڵیدا کۆمەڵێک ڕێنمایی و هەنگاو هەیە کە دەبێت دایک و باوک بەرامبەر منداڵەکانیان ڕەچاوی بکەن، لە گرنگترینیان ئەم چەند خاڵەی خوارەوەن :

لەم تەمەنەدا منداڵ پێویستی بە لە ئامێزگرتن و گرنگی پێدانی زۆر هەیە، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ دابین کردن هەستی ئاسایش و دڵنیایی و هاوسەنگی منداڵ. لای لایە و جوڵاندن و لێدان لە پشتی بە هێواشی گەشە بەو هەستە دەدات و ئاسانکاریش دەکات بۆ خەو لێکەوتنی.

باشتر وایە ژورێک تایبەت بکرێت بە منداڵ، ئەمەش بۆ ئاسوودەیی منداڵەکە و ئاسانکاری دایباب گرنگ و پێویستە.

منداڵ پێویستی بە هۆگری و هاودەم بوون و یاری لەگەڵ کردنە، بۆیە دەبێت دایک و باوک زیاتر کاتی بۆ تەرخان بکەن.

دەبێت هاوکاری بکرێت لە دەست شۆردن و تەوالێت کردندا و هەوڵبدرێت فێر بکرێت.

پێویست دەکات کە لە قسەکردن و گوێگرنتدا بەشداری پێ بکرێت و هەوڵی لەگەڵ بدرێت تاکو پەیوەندیەکانی گەشە بکەن.

منداڵ پێویستی بەدایکێکی ئارام و کار بەڕێکەرە دایکێک کە بتوانێت بیری لای ئارامی منداڵەکەی و خۆی بێ، وە منداڵ دەبێت هەست بە بوونی ئارامی هەستی دایکی بکات لە کاتی شیر پێدانی.

لەناو خێزانەکاندا پێویستە ئاگاداری هەڵسوکەوت و هەڵچونەکان بن، بۆ ئەوەی کاریگەری خراپ نەکاتە سەر منداڵ.

پێویستە کەشێکی گونجاو بۆ ئازادی منداڵ هەبێت، تا ڕادەیەک ئازاد بێت ئازادیەک کە سنوری بۆ دابنێرێت.

منداڵ پێویستی بە ئەوەیە وەک ئەندامێکی خێزان هەژمار بکرێ.

لە ئارەزووەکانی منداڵ ئەوەیە بتوانێت بەسەر یارییەکاندا زاڵ ببێت و بتوانێت بەکاریان بهێنێت، ئارەزووی یارییەک ناکات کە لێی تێناگات نەتوانێت بەکاری بهێنێ.

منداڵ حەزی بە یاری کردنە بە سەربەخۆیی لە ڕاکردن و هەڵبەز و دابەز و بازدان و هتد.

منداڵ ئارەزوو دەکات بە دەستی خۆی نان بخوات، بۆیە دەبێت ڕێگەی پێ بدرێت بە دەستەکانی خۆی نان بخوات ئەگەر چی بە شێوەیەکی دروستیش ئەم کارە ئەنجام نەدات.

منداڵ پێویستی بەوەیە کە جەستە و جل و بەرگی پاک و خاوێن بێت.

پێویستە منداڵ ڕابهێنرێت کە سۆزو خۆشەویستی خۆی دەرببڕێت.

زۆربەی جار منداڵ پێویستی بە ئەوە هەیە بە ئاشکرا خۆشەویستیی و میهرابانیی بۆ دەرببڕدرێت چونکە بە ئەم کارە فێر دەبێت ئەویش میهرەبانی بۆ کەسانی دیکە دەرببڕێت.


4773 جار بینراوە‌
15/06/2020

 ناونیشان

ئێسکان ـ سلێمانی

 بەردەستبوون

شەممە - پێنج شەممە
8:00 بەیانی - 5:00 ئێوارە

 پەیوەندی

009647701964436
[email protected]

 سۆشیال میدیا

             

© مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ ئافەرین 2020