سەرەکی    |    دەربارە    |    پەیوەندی
About       |    حول         |    Hakkimda
             

7 نیشانەی سەرکەوتنت لە پەروەردەی منداڵەکەت

ئەوەی کە دایک و باوکان بە گشتی پێیان خۆشە بیزانن ئەوەیە فێری هۆکارەکانی پەروەردەی دروست ببن و ئەو هەڵانەی خۆیان بدۆزنەوە کە لە مامەڵەیان لەگەڵ مناڵەکانیان ئەنجامی دەدەن لێرەدا ئەمانەوێت ئاشناتان بکەین بە دیارترین نیشانەکانی سەرکەوتنت لە پەروەردەی مناڵەکەتدا : ـ

توانای منداڵ لە دەربڕینی هەستەکانیدا بەرامبەرت

ئەگەر مناڵەکەت توانی لەبەرامبەرتدا هەستەکانی توڕەیی و بێزاری و ترسەکانی دەربڕێت مانای وایە مناڵەکەت هەست بە دڵنیایی سۆزداری دەکات لەگەڵتدا، خۆ ئەگەر مناڵەکەت ترسی هەبو لە دەربڕینی هەستەکانی بەرامبەر تۆ ئەوە دەبێتە هۆی دروستبونی کێشە لە پەیوەندی نێوانتاندا.

هانا هێنانی منداڵەکەت بۆلای تۆ لە کاتی هەر کێشەیەکدا

ئەگەر بەهەر هۆکارێک منداڵەکەت توشی کێشەیەک هات و یەکەم کەس هانای بۆ بەرێت تۆ بویت ئەوا مانای وایە کارێکی باش ئەکەیت لە پەروەردەکەتدا و وەک دایکێک باوەشی ئارامت بۆ کردۆتەوە تا هەر کات یارمەتی پێویست بوو بێت بۆلات.

مناڵەکەت توانای دەربڕینی بیروڕاکانی هەیە

توانای منداڵەکەت بۆ دەربڕینی بیرو ڕا و هەستەکانی لەلات و بێ ترس لە کاردانەوەی تۆ،  بێ ترس لە کاردانەوەی تۆ ئەمە نیشانەیەکی باشە لە بونی پەیوەندیەکی دروست و متمانەیەکی تەواو لە نێوان دایباب و مناڵدا، هەندێک لە دایک و باوکان بەکەمی گوێ بۆ مناڵەکانیان دەگرن و زۆرینەی کات هەر خۆیان قسەکەرن.

هاندانی مناڵەکەت بۆ دۆزینەوەی خولیا و توانستەکانی

 هەوڵدانی منداڵ بۆ گرنگی دان بەو شتانەی پێی خۆشە و توانای هەیە تیایدا، هاندانی تۆ بۆ ئەو هۆکارێکە بۆئەوەی زیاتر هەست بە گرنگی پێدان بکات و بەرەو پێش بچێت.

بەرهەڵستیەکانت بۆی شەرمەزارکەر و بیرندارکەر نییە

 یەکێکی تر لە نیشانەکانی دروستی پەروەردەکەت ئەوەیە تێبینی و ئاگادارکردنەوەکانت بە وشەی نەشیاو و ئازاردەر نەبێ کە ببێتە هۆی شەرمەزارکردن و شکاندنی ئیرادەی مناڵەکەت.

چاکردنەوەی هەڵەکانت

توانایی تۆ بۆ چاکردنەوەی پەیوەندیت لەگەڵ مناڵەکەت نیشانەی ئەوەیە تۆ دایکێکی باشیت، ئەگەر هاوارێکت بەسەر مناڵەکەت کرد یان کاردانەوەیەکی نادروستت ئەنجامدا پێویستە پەیوەندیەکەت لەگەڵ مناڵەکەت چاک بکەیتەوە.

سنورێک دابنێیت بۆ ڕەفتاری مناڵەکەت تاکو ئاگاداری سەلامەتی بیت

لەکۆتاییدا ، ئەگەر توانیت سنورێکی دروست بۆ ڕەفتار و هەڵسوکەوتی مناڵەکانت دابنێیت. ئەویش نیشانەیەکی ترە لە سەرکەوتنی تۆ لە پەروەردەکەتدا .

23480 جار بینراوە‌
20/06/2020

 ناونیشان

ئێسکان ـ سلێمانی

 بەردەستبوون

شەممە - پێنج شەممە
8:00 بەیانی - 5:00 ئێوارە

 پەیوەندی

009647701964436
[email protected]

 سۆشیال میدیا

             

© مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ ئافەرین 2020