⦾ مێشكی مرۆڤ زیاتر لە چارەكێكی كۆی ئۆكسجینی لەش بەكاردەھێنێ.
⦾ دڵ ڕۆژانە نزیكەی 100000 جار لێ دەدات، وە لە ساڵێكدا 36500000 جار لێ دەدات، زیاتر لە ملیارێک جاریش لێ دەدات ئەگەر تەمەن لە 30 ساڵ تێپەڕێ .
⦾ خڕۆكە سوورەكانی خوێن ئۆكسجین ھەڵدەگرن و دەیگەیێنن بە ھەموو خانەكانی لەش، ئەم خڕۆکانە لە مۆخی سووری ئێسك لەناو ئێسكەكاندا دروست دەبن .
⦾ ڕەنگی پێستی مرۆڤ پەیوەستە بە ڕێژەی بەرھەمھێنانی میلانین لەناو لەشدا، ڕەنگی پێست سپی دەبێت ئەگەر ڕێژەی میلانین كەم بێت ، ئەگەر ڕێژەی میلانین زۆر بێت ئەوا ڕەنگی پێست تۆختر دەبێت .
⦾ سییەكانی كەسێكی پێگەیشتوو ڕووبەری ڕووەكەیان نزیكەی 70 مەتر چوار گۆشەیە .
⦾ زۆرینەی كەسە پێگەشتووەكان 32 ددانیان ھەیە .
⦾ بچووكترین ئێسك لەناو لاشەی مرۆڤدا دەكەوێتە ناوەڕاستی گوێ و بە ئێسكی ئاوزەنگ ناودەبرێ درێژییەكەی 2.8 ملم .
⦾ گوێ و لووت بە درێژایی تەمەن لەگەشەكردن بەردەوامن و گەورە دەبن .
⦾ منداڵی ساوا جارێك یان دووجار چاو دەتروكێنێ لە خولەكێكدا، كەسی پێگەیشتوو نزیكەی 10 جار چاو دەتروكێنێ لە ھەر خولەكێكدا .
⦾ ھەروەك چۆن مرۆڤەكان شێوەی پەنجەمۆرییان لە یەك ناچێ، زمانیشییان لە یەك ناچێ .
⦾ بەشی چەپی لەش لەلایەن بەشی ڕاستی مێشكەوە ئاڕاستە دەكرێ و ھەروەھا بەشی ڕاستی لەش لەلایەن بەشی چەپی مێشكەوە سەرپەرشتی دەكرێ .