⦾ پشیلە یەكێكە لەو گیانلەبەرە باوانەی کە بە شێوەیەکی بەرچاو لە لایەن مرۆڤەوە ماڵی دەکرێت و بەخێو دەکرێت.
⦾زیاتر لە 500 ملیۆن پشیلەی ماڵی لە جیھاندا ھەیە .
⦾ پەیوەندی و ھاونشینی پشیلەكان و مرۆڤەكان دەگەڕێتەوە بۆ نزیكەی 10000 ساڵ.
⦾پشیلە وزەی خۆی دەھێڵێتەوە بە زۆر خەوتن، ڕۆژانە نزیكەی 13 بۆ 14 كاتژمێر دەخەوێت .
⦾ پشیلە لەش و لارێكی نەرمی ھەیە، ھەروەھا ددانی گونجاوی ھەیە بۆ ڕاوكردنی گیانەوەرە بچووكەكانی وەك مشك و جورج .
⦾ گروپێك لە پشیلە پێیان دەگوترێ كلاودێر، نێرەی پشیلە پێی دەترێ گوربە، مێیەی پێی دەوترێ شاژن یاخود مولی، بە پشیلەی بچووك دەوترێ بێچووە پشیلە .
⦾پشیلە ماڵییەكان بە گشتی كێشییان لە نێوان 4 بۆ 5 كگم .
⦾پێوەری تۆماركراوی قورسترین و قەڵەوترین پشیلەی ماڵی، كێشی 21.3 كگم ە .
⦾ پشیلە دەتوانێت ڕاوچیێكی بكوژ بێت. ھەروەھا زۆر فێڵبازە لە كاتی ڕۆشتندا پێیەكانی لە شوێن دەستەكانی دادەنێ، ئەمەش خشەخش كەم دەكاتەوە و شوێن پێیەكانی كەمتر دەرئەكەون .
⦾پشیلە لە شەودا توانایەكی بەھێزی بینینی ھەیە، توانای بینینی لە ڕوناکیەیەک هەیە کە 4 هێندە کەمترە لەو روناکییەی کە مرۆڤ پێویستیەتی بۆ بینین.
⦾پشیلە خاوەنی ھەستێكی بەھێزی بیستنە و ھەروەھا توانایێكی بەھێزی بۆنكردنیشی ھەیە .
⦾پشیلە گەورەكان هەندێک جار ڕەفتاری توند بەرانبەر بە بێچووە پشیلەكان دەنوێنن .
⦾پشیلە ماڵییەكان حەزیان لە یاری كردنە بە تایبەت بێچووە پشیلەكان ئارەزووی وەدووكەوتن و شەڕكردنییان ھەیە لەگەڵ گەمە و یارییە منداڵانەكان ئەم جەنگ كردنە ڕاھێنان و ڕێگەیەكە بۆ فێربوونی ڕاوكردن و بەربەرەكانی .
⦾تەمەنی پشیلەكان بە گشتی لە نێوان 12 بۆ 15 ساڵە.
⦾ پشیلە ماوەیەكی درێژ لە لێسانەوەی فەرووەکەی بەسەردەبات بۆ ئەوەی پاكی بكاتەوە و بە خاوێنی بیھێڵێتەوە.
⦾ پشیلەی كێوی ئەشێ ماڵی بكرێ بەڵام لە ھەمان كاتدا مەترسی ھەیە بۆ ئاژەڵەكانی تر .