⦾ هەرناوچەیەکی جیاوازی جیهان، خواردنی تایبەتی ناوچەیی بە خۆی هەیە. خواردنە تایبەت و گشتیەکانی کلتوورە جیاوازەکان، پەیوەندیان هەیە بە لایەنی (کۆمەڵایەتی، ئاینی، ئابووری، وە هۆکارەکانی خۆپارێزی و هەروەها بەردەستبوونی خۆراک).
⦾ نموونەی ئەو خواردنانەی کە گشتین و بەناوبانگن لە چەندین ناوچەی جیهاندا، بریتین لە خورما لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا، سێو لە ئەمریکا، ماسی لە یابان، پەنیر لە فەرەنسا ، گۆشتی برژا و سەوزە لە بەریتانیا، بەهارات لە هندستان.
⦾ نزیکەی 2000 جۆری ڕووەکی جیاواز هەیە کە مرۆڤ بەکاری دەهێنێت بۆ خواردن دروستکردن.
⦾ نموونەی ئەو سەوزەیەی کە مرۆڤ زۆر بەکاری دەهێنێت، کاهوو ، گێزەر، قەڕنابیت، برۆکلی، سپێناخ، پەتاتە، پیاز، تەماتە.
⦾ لەکاتی لەتکردنی پیاز، گازێک دەردەچێت کە دەبێتە هۆی وروژانی هەستەوەری چاو، کاتێک کە گازەکە دەگات بە چاو، چاو فرمێسک دروست دەکات تاکو گازەکە بتوێتەوە و لەناو بچێت.
⦾ کولەکە هەمیشە وەکو سەوزە هەژماردەکرێت بەڵام ئەو تۆوی تێدایە بە پێی تەکنیکی میوەیە.
⦾ چین گەورەترین بەرهەمهێنی سیرە ، زیاتر لە 10 ملیۆن تەن بەرهەم دەهێنێت ، ساڵی 2008 هەژمارکرا بە 75٪ ی بەرهەمی جیهان .
⦾ نمونەی باوی میوەکان: سێو، پرتەقاڵ، مۆز، هەرمێ، شلیک، قەیسی، قۆخ، ترێ.
⦾ بەشێوەیەکی گشتی سێو نزیکەی 130 کالۆری تێدایە.
⦾ هیند گەورەترین وڵاتی جیهانە بۆ بەرهەمهێنانی مۆز، لە ساڵی 2007 دا نزیکەی 22 ملیۆن تەن مۆزی بەرمهێناوە.
⦾ مرۆڤ چەندین ڕێگا چارەی جیاواز بەکاردەهێنێت بۆ دەستەبەر کردنی خواردن، وەکو چاندن و ڕاوکردن و ماسی گرتن و باخداری.
⦾ مرۆڤ گۆشتی چەندین ئاژەڵی جیاواز دەخوات، وەکو مریشک، مانگا، مەڕ، وە هەر بەروبوومێکی تر کە لە ئاژەڵ دەست دەکەوێت وەک شیر و هێلکە و هەنگوین .
⦾ مرۆڤ بەرهەمی ئاژەڵ و ڕووەکیش دەخوات، بەڵام هەندێ کەس گۆشتی ئاژەڵ ناخۆن پێیان دەوترێت ڕووەکیەکان .
⦾ مرۆڤ بە گشتی ئاژەڵ و ڕووەک بەکار دەهێنێت بۆ خواردن بەڵام هەندێ خۆراکی تریش هەن کە بەکاریان دەهێنێت وەکو ترشاوەکان و قارچک و دوومەڵان.
⦾ لێنان بەشێکی گرینگی ئامادەکردنی خواردنە کە گەرمی دەدەی بە خۆراکەکە ، ئەم گەرمیەش وا دەکات کە گۆڕان بەسەر خۆراکەکەدا لە ڕووی تام و ڕێکخستنی ناوەکی و دەرکەوتنیەوە ڕوبدات.
⦾ نموونەی ئەو ئامێرانەی بەکار دێن بۆ لێنان بریتین لە تەباخ و فڕن و مقەڵی.
⦾ چەندین جۆری جیاوازی لێنان هەیە بۆ نموونە: کۆڵاندن، برژاندن ، سورکردنەوە ، پیشاندن.
⦾ لە جیهاندا ساڵانە نزیکەی 70 ملیۆن کەس ژەهراوی دەبن بەهۆی خواردنەوە، نزیکەی 7 ملیۆن کەس بە هەمان هۆ دەمرن ، خواردن بە جوانی هەڵبگرن و کۆنترۆڵی پلەی گەرمی خواردن و ئامادەکردنی کردنی پاک کردنەوەت لە بەکتریا و ڤایرۆڤ بە شۆردن و لێنان.
⦾ لە %8 ی منداڵان و لە %2 ی تازە پێگەشتواندا بە هەندێ خواردن هەستیارن ، ئەمە کاتێک ڕوو دەدات کە سیستمی بەرگری لەش بە شێوەیەکی هەڵە وای دەخەمڵێنێت کە هەندێ پڕۆتینی خواردن زیانبەخشن و هێرش دەکاتە سەریان. نمونەی باوی ئەم جۆرە خواردنانە، وەک پاقڵەی سودانی و گلۆتین و گوێچکەماسی.