سەرەکی    |    دەربارە    |    پەیوەندی
About       |    حول         |    Hakkimda
             

منداڵ لە تەمەنی 3 ساڵیدا

پێویستە دایک و باوک ئاشنای ڕەفتار و پێویستیەکانی منداڵ بن کاتێک کە تەمەنی دەگاتە سێ ساڵ، لەم بابەتەدا بە کورتی تیشک دەخەینە سەر کۆمەڵێک خاڵ کە پێویستە دایک و باوکان  ئاشنای بن.

لەم تەمەنەدا، منداڵ ئامادەیی تێدایە کە هاوکار بێت لە بۆ پاکردنەوەی مێزو ڕێکخستنی ژوورە تێکچووەکەی.

 لەم تەمەنەدا، منداڵ ھەندێک کات یاری خەیاڵی دەکات و خۆی دەخاتە قاڵبی ئاژەڵەکانەوە و لاساییان دەکاتەوە.

ھەندێک کات سەردەخاتە سەر خوشک و براکانی و، ھەندێک کات ھاوڕا دەبێت لەگەڵیان .

فێری لێخوڕینی پاسکیلی سێ تایە ئەبێت و ئەیەوێ لەگەل دایکی بچێتە بازاڕ .

هەندێک جار لە کاتی یاریکردندا توڕە دەبێت و توندو تیژی دەنوێنێت، لەم بارەدا پێویستی بەوەیە کە ڕێنمایی بکرێت.

هەست بە جیاوازی ڕەگەزی دەکەن و ھەندێک جاریش لە بارەیەوە پرسیار دەکەن. دەبێ بەشێوەیەکی سادە و لەسەرخۆ وەڵام بدرێنەوە .

حەزدەکەن چیرۆکێک کە بە ئەوان ئاشنایە، بەبێ گۆرانکاری بۆیان بخوێندرێتەوە و لەبابەتێک کە وێنەی لەگەڵدابێت چێژوەردەگرن .

ھەندێک کات، لە تاریکی سەگ و ئاژەڵەکانی تر دەترسن، لەم کاتەدا پێویستیان بە دڵنەوایی ھەیە .

ئەوە دەزانێ دایک وباوکی بەنیازی رۆشتنە دەرەوەن لە ماڵ و لەوانەیە بەوە ڕازیبێ وخواحافیزیشیان لێبکات یان بیابوو بگرێت. لەوانەیە ئەم کارەی تا تەمەنێکی گەورەتریش بەردەوام بێت .

لەکاتێکدا لەگەڵ خانەوادەکەی نان دەخوات، ھەوڵدەدات بەھەندێک جوڵە سەرنجی ئەوان بۆلای خۆی ڕابکێشێ. لەم تەمەنەداشدا ئەتوانێ بە تەنھا نان بخوات .

منداڵ حەزدەکات لە ئامادەکردنی گەرماوو شۆردنی خۆی ھاوکاری بکات. نایەوێ لە گەرماو بێتە دەرەوە .

کاتێک لە خەو ھەڵدەستێ خۆشحاڵە. حەزدەکات لە دەوروبەری ژوری دایک وباوکی ھاتوو چۆ و یاریبکات .

بە گشتی، لەکاتی لە خەو ھەستان دەست دەکات بە گریان. دوای ئەوەی پێداویستیەکانی لە لایەن دایکیەوە بۆ جێ بەجێ کرا حاڵەتی خەواڵویەکەی نامێنێ .

دەتوانێت شەرواڵ، گۆرەوی، پێڵاو و بلوزی خۆی بە ئاسانی لەبەری داکەنێ و قۆپچەکانی کراسەکەی بکاتەوە. بەڵام ناتوانێ قۆپچەکانی داخات .

بەگشتی بۆ نانی بەیانی ئیشتھایەکی باشی ھەیە و دەزانێ بیخوات. لەم ڕووەوە پێویستی بە ھاوکاری دایک و باوکی نیە .

کاتێک کە خواردنی نیوەڕۆی خەریکە ئامادە دەبێت، داوای ھەندێک خواردن دەکات کە خۆی حەزی لێیەتی. وەک میوە ،گۆشت ،شیر .

توانای یاریکردنی لەگەڵ منداڵەکانی تر بەدەست دەھێنێ. لە ھەڵبژاردنی ھاوڕێکانی سەلیقەیەکی تایبەت بە خۆی ھەیە .

حەزدەکات بۆ ماوەی نیو کاتژمێرێک لە جێگەکەی خۆیدا یاریبکات .

لەشەودا خەبەریدەبێتەوە، لەوانەیە لە تەختی خەوەکەی بێتە دەرەوە و لە ناو ماڵدا خۆی سەرقاڵ بکات .

لەم تەمەنەدا دەربارەی ئەو خەونانەی بینیویەتی دەست دەکات باسکردن.

لەوانەیە حەزبکات لەگەڵ دایکی بخەوێت، بەڵام دایک و باوک دەتوانن بۆ ماوەیەک لەلای ئەوبن تا لەگەڵ ئەم کارە رادێ .

بۆ دایک وباوک بەتایبەت دایک خۆشەویستیەکی زۆر دەنوێنێ .

حەزی لە یاریکردنە لەگەڵ باوکی.

لە وێنە کێشان بە پێنووسی ڕەنگاو رەنگ وئیشکردن بە قوری دەستکرد چێژوەردەگرێ. ئەوشتانەی کە دروستیدەکات ناچێتە سەر ئەوەی کە لە مێشکی خۆیدایە .

گوێ لە گەورەکان دەگرێ و خوازیاری ئەوەیە رازیانبکات، حەزدەکات ئەو ووشە تازانەی کە فێریان دەبێت بە باشی دەریانببڕێت.



6107 جار بینراوە‌
22/06/2020

 ناونیشان

ئێسکان ـ سلێمانی

 بەردەستبوون

شەممە - پێنج شەممە
8:00 بەیانی - 5:00 ئێوارە

 پەیوەندی

009647701964436
[email protected]

 سۆشیال میدیا

             

© مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ ئافەرین 2020