⦾ بەربەستی مەزنی ڕیف لە ئوسترالیا گەورەترین بەربەستی ڕیفە لە جیھاندا، كە ڕووبەرەكەی 2600 كم چوارگۆشەیە ، 900 دوورگە لەخۆ دەگرێت. وە نزیكەی 2900 جۆر گیای مەرجانی تێدایە .
⦾ نزیكەی %75 گڕكانەكانی سەر ڕووی زەوی لە بازنەی ئاگری زەریای ئارام ڕوودەدەن، لە ناوچەی دەووری زەریای ئارام چینەكانی زەوی بەریەك دەكەون گڕكانەكان دروست ئەكەن .
⦾ سەرەڕای ناوەکەی، نەھەنگی بكوژ (ئۆركا) لە ڕاستیدا جۆرێكە لە دۆلفین .
⦾ گوڵە سەوسەنە ئاوییەكانی دارستانی ئەمازن دەتوانن گەشەیەكی زۆر بكەن، تیرەكەیان زیاتر لە 6 پێ گەورە دەبێ .
⦾ گەورەترین زەریای سەر ڕووی زەوی زەریای ئارام (ھێمن)ە .
⦾ گەورەترین گوڵی سەربەخۆ لەسەر زەوی ناوی ڕێفلێسیا ئارنۆڵدییە. ئەم گوڵە تیرەكەی زیاد لە 1م گەورە دەبێ و، كێشی نزیكەی 10 كگم .
⦾ ڕووەكەكان لەسەر ڕووی زەوی نزیكەی 400 ملیۆن ساڵە بوونییان ھەیە .
⦾ جیاواز لە مرۆڤەكان، مانگاكان و ئەسپەكان بە پێوە ئەخەون .
⦾ كاتێك مێرووێك لەسەر ڕووی ڕووەكی گۆشتخۆری (ڤینۆس فلای تراپ) دەنیشێتەوە دەبێتە ھۆی داخرانی دەمی ڕووەكەكە. ڕووەكەكەش دەووری نێچیرەكە دەدات پێش كوشتنی لەناو ترشەڵۆکدا دەیتوێنێتەوە .
⦾ ئەگەرچی ورچی جەمسەری فەروەكەی سپییە، لە ڕاستییدا ڕنگی پێستی ڕەشە .
⦾ مێیەی شێر ڕاوچیێكی باشترە لە نێرەی شێر، زیاتر ئەتوانن ڕاو بكەن بۆ كۆمەڵەكەیان .
⦾ نزیكەی سێ چارەكی بەرزبوونەوەی ئاستی دووانەئۆكسیدی كاربۆن لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوو بووە بەھۆی سووتاندنی پاشماوەی زیندەوەران بووە، وە بەشەكەی تریشی لە ئەنجامی ئەو گۆڕانكاریانەدا دروست دەبێ وەكو لەناوبردنی دارستانەكان .
⦾ فیل گەورەترین گیانلەبەری شیردەری سەر زەوییە.