⦾ئێمە کات بەکار دەهێنین بۆ دیاری کردنی رووداوەکان لە رابردوو و ئێستا و داهاتوو ، وە هەروەها بەکاری دەهێنین بۆ بەراوردکردن و هەژمار کردنی خێرایی بۆئەو تەنانەی کە دەجوڵێن.
⦾ بۆئەوەی کات هەژمار بکەیت پێویستت بەئامێری کاتژمێر هەیە، جا هەر جۆرێکی بێت، ئەکرێت کاتژمێری دەستی، دیواری، لمی یان هەوتاوی بەکار بهێنرێت.
⦾کاتژمێری هەتاووی ئامرازێکە لەبەر هەتاو دادەنێریت بۆ پێوانەکردنی کات، بە گشتی بریتیە لە پلێتێکی تەنکی ڕوو پێوانەکراو.
⦾بەکارهێنانی بەندڵ بۆ پێوانەکردنی کات بە وردی، نزیکەی 400 ساڵ پێشئێستا لەلایەن گالیلۆوەدۆزراوەتەوە، بەندۆڵ بریتیە لە خولانەوەیەکیسەربەست کەهەڵواسراوە بە تەوەرەیەکەوە.
⦾لە ڕۆژێکدا 24 کاتژمێر و لە کاتژمێرێکدا 60 خولەک و لە 1 خولەکدا 60 چڕکە هەیە.
⦾ساڵی ئاسایی بریتیە لە 365 رۆژ، بەڵام ساڵی پڕ بریتیە لە 366 رۆژ، کە لە جۆری دووەمدا زەوی کەمێک کاتی زیاتری پێدەچێت بۆ سوڕانەوە بە دەوری خۆردا، هەر لەبەرئەوە چوار ساڵ جارێ رۆژێک زیاد دەکەین بۆ مانگی شوبات بۆئەوەی ساڵنامە و وەرزەکان تێکنەچێت.
⦾ 10 ساڵ پێی دەوترێ دەیە، 100 ساڵیش پێی دەوترێ سەدە، 1000 ساڵیش پێی دەوترێ هەزارە.
⦾ (میلی چرکە) و (مایکرۆ چرکە) و (نانۆ چرکە) نمونەن بۆیەکەی بچووکی کات.
⦾ زانایان باوەڕیان وایە کە 6000 ساڵ پێش ئێستا مانگ بەکار هاتووە وەکو ساڵ نامە ، بەڵام ئێستا ساڵنامە زۆر وردە بۆ کاتی ئێستا.
⦾ ناوچە جیاوازەکانی جیهان لە کاتی جیاوازدان ، بۆ نموونە لە شوێنێک نانی بەیانی دەخۆن لە بەرەبەیاندا ، بەڵام لە شوێنێکی تر ئێوارەیە و نانی ئێوارە دەخورێت.
⦾ کاتژمێرە وردەکان، ئەوانەی کە پێوانەی کاتژمێر و خولەک و چرکە دەکەن، پەرەیان پێدراوە لەگەڵ داهێنانی کاتژمێری هەتاوی، کاتژمێری ئاوی ، کاتژمێری میکانیکی ، بەندۆڵ تا دەگاتە کاتژمێری دیجیتاڵی و ئەتۆمی کە لەمڕۆدا هەن.
⦾ لە هەندێ شوێن بە هۆی درێژی ڕۆژ لە هاویندا، پەیڕەوی کاتی هاوینە دەکەن، بەجۆرێک کە کاتژمێرێک کات پێش دەخەن ئەوەش بە مەبەستی گەڕاندنەوەی کاتە.
⦾ ئەو هاوکێشانەی کەپەیوەستن بە کاتەوە لەلایەن زانا بەناو بانگەکانەوە دانراوە وەکوئیسحاق نیووتن و ئەلبێرت ئەنشتایین.