سەرەکی    |    دەربارە    |    پەیوەندی
About       |    حول         |    Hakkimda
             

ئیمامى ئەشعەرى

ئەم زانا خۆشەویستەی ئێستا باسی دەکەین، لە مێژووی موسڵماناندا رۆڵێکی زۆر گەورەى بینی، ئەویش بریتی بوو لە وەلآمدانەوەى هەڵە و لادانى بەشێک لەو کەسانەى بە هەڵە لە ئیسلام تێگەیشتبوون و دەیانویست بە هەڵەش خەڵک فێری ئیسلام بکەن.

ئیمامى ئەشعەرى لە بنەڕەتدا ناوى عەلى کوڕی ئیسماعیل بوو، باپیرە گەورەی دەچوویەوە سەر یەکێک لە هاوەڵانى پێغەمبەرى خوا () کە ئەبوو مووساى ئەشعەری بوو.

ئیسماعیلی باوکى یەکێک بوو لە زانا گەورەکانى ناو موسڵمانان و زۆربەی کاتى خۆی دابوو بە بواری فەرموودە، زۆرێک لە فەرموودەکانى پێغەمبەری خواى () لەبەرکردبوو، جا کاتێک سەرەمەرگی نزیک بوویەوە، هێشتا عەلى کوڕی بچووک بوو، بۆیە وەسیەتى کرد بۆ یەکێک لە زاناکانى بواری فەرموودە تا لەدواى خۆی ئاگاى لە عەلى کوڕی بێت.

لە ساڵی 260 ى کۆچیدا ئیمامى ئەشعەری لە شاری بەصرە لەدایک بوو، چونکە دایک و باوکى لەوێ دەژیان.

پاش ئەوەى باوکى وەفاتى کرد، یەکێک لە زانا گەورەکانى بواری فەرموودە سەرپەرشتی عەلى کرد، ئەویش هەر لە سەرەتاوە دەستی کرد بە وەرگرتنى زانست، بۆ ئەوەش تەنها لە شاری بەصرە نەمایەوە، بەڵکو بریاری دا بچێت بۆ بەغداد کە پایتەختى ئەوکاتى موسڵمانان بوو و لەوێ لە خزمەتى بڕێ لە زانایاندا زانستی وەرگرت.

بەڵام عەلى سەرەتا کەوتە داوى کەسانێکەوە کە بە هەڵە لە ئیسلام تێگەیشتبوون، ئەوانیش تاقمێ بوون پێیان دەوترا موعتەزیلە.

پرسیار: موعتەزیلەکان چۆن لە ئیسلام تێگەیشتبوون؟

وەلآم: موعتەزیلەکان وا لە ئیسلام تێگەیشتبوون کە عەقڵى مرۆڤ لەپێش هەموو شتێکەوەیە و هەرچیەک لە ئیسلامدا هاتبێ و لەگەڵ عەقڵدا نەگونجێ، دەبێت کاری پێ نەکەین، هەروەها رەخنەیان لە ژمارەیەکی زۆری فەرموودەکانى پێغەمبەر () دەگرت.

عەلى سەرەتا کەوتە شوێن ئەوان و وایزانى ئەو تاقمە راست و حەقن، ماوەیەکی زۆر لەگەڵ ئەواندا بوو  و پشتیگری بیروبۆچوونى ئەوانى دەکرد، تا دواتر بە زۆر خوێندنەوەى قورئانى پیرۆز و فەرموودەکانى پێغەمبەر () و بیرکردنەوە لە شتەکان و خوێندنەوەی نووسینە بەهێزەکانى زانایان، بە جوانى لە شتەکان تێگەیشت.

شەوێک ئیمامی ئەشعەری دەستنوێژی گرت  و دوو رکات نوێژی کرد و تا توانى نزاى کرد و لە خوا پاڕایەوە، ئینجا بە دەستنوێژەوە خەوت، شەو خەوی بینی بە پێغەمبەری خواوە ()، سکالآى خۆی لاى پێغەمبەر () کرد، پێغەمبەریش () رێنمایی کرد و فەرمووى (دەست بگرە بە فەرموودەکانى منەوە) ئیتر ئەشعەری کە لە خەو راچڵەکى، دەستی کرد بە گرنگى دان بە قورئان و فەرموودەکانى پێغەمبەر().

ئینجا ئیمامى ئەشعەری کە زانى ئەو کەسانەى پێشتر هاوڕێی بوون لە چ هەڵەیەکدان، هەوڵی دا بە شێوەیەکی دڵسۆزانە رێی راستیان نیشان بدات، بۆ ئەوەش رۆژانە قسەی بۆ دەکردن و چەندین نووسینی لەو بوارەدا پێشکەش کرد، هەروەها دەستى کرد بە وانەوتنەوەو بە سەدان خوێندکاری پێگەیاند و بە جوانى پەیامى ئیسلامى فێرکردن.

ئیمامى ئەشعەری زۆر جار لەگەڵ ئەو کەسانە دادەنیشت کە بە هەڵە لە ئیسلام تێگەیشتبوون و قسەی بۆ دەکردن و راى ئەوانى دەبیست و روونکردنەوەى بۆ دەدان و چەندین کەس لەسەر دەستی ئەو رێی راستیان بۆ روون بوویەوە.هەروەها دەستی کرد بە نووسین و چەندین کتێبی ناوازەو بەپێزی نووسی، نووسینەکانى ئەو زانایە جگە لە سەردەمى خۆی بۆ سەردەمى دواى خۆی و تا ئەمڕۆش بوونەتە سەرچاوەیەکی بەبایەخ بۆ موسڵمانان.

دواجار ئیمامى ئەشعەری لە ساڵی سێ سەد و بیست و چواری کۆچیدا لە شاری بەغداد کۆچی دوایی کرد.

پرسیار:

 

باوکى ئیمامى ئەشعەری لە سەرەمەرگیدا چی وت؟

 موعتەزیلەکان چییان دەوت؟

خەوەکەى ئیمامى ئەشعەری چی بوو؟

ئیمامى ئەشعەری پاش ئەوەى تەوبەی کرد چی کرد؟

 چ بەشێکی ئەم بەسەرهاتە لات خۆش بوو؟


1414 جار بینراوە‌
08/08/2020

ئیبن کەسیر

       

ئیبن حەجەر

       

ئیبن قەیم

       

ئیبن مەندە

       

 ناونیشان

ئێسکان ـ سلێمانی

 بەردەستبوون

شەممە - پێنج شەممە
8:00 بەیانی - 5:00 ئێوارە

 پەیوەندی

009647701964436
[email protected]

 سۆشیال میدیا

             

© مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ ئافەرین 2020