پە روە ردە تە نھا پێک نەھاتووە لەچەند فە رمــان و قەدەغە کــراوێـک کە پێویستە منداڵان گوێرایەڵی بن ، وە ھەروەھا تەنھا بریتی نیە لە پۆشاک و خـوادن و خـواردنەوە و چە ندەھـا پێداویستی دیکە، بە ڵــکو پـە روەردە کردارێکی ھەمەلایەنە و چەند ڕێگایەکی جۆرا و جۆرە کەوا دایکان و باوکان دەتوانن بیگــرنە بەر بۆ پـەروەردەی مـنداڵەکــانیان تـاوەکـو منـداڵان پەیوە ستبن بەو بنەمـایانەی ئیسـلام دیـاری کـردووە ، بە شـێک لـە ڕێگــا پەروەردە ییەکان برتین لە :
١) پێشەنگی باش : ھەڵسوکەوتی دایکان و باوکان کاریگەری زۆری ھە یە لە سەرمنداڵان ئەوان لە سەرەتای تەمە نیان ھەوڵی دوبارە بونەوەی ڕەفتار و گوفتارەکانی دایک وباوکیان دە دە ن.
ھەربۆیە پێشەنگی باش گرنگترین رێگایە دایکان و باوکان پە یڕەوی بکەن بۆ پەروەردە کردنی منداڵە کانیان تاوەکو منداڵە کان جیاوازی نە بینن لە نیوان ڕە فتارو گوفتارە کان .
کەواتە پیویستە دایک وبـاوک کـردارو خـوڕەوشتیان پـابـەندی ئـاینی پیرۆزی ئیسلام بیت ، بۆئەوەی منداڵەکان بە شێوازیکی دروست پە روە ردە بن.
٢) ڕاھێنان : واتا لە سەرەتای پـەروەردە ی منـداڵان پێویسـتە دایـکان و باوکــان بـەڕاھـێنانی منداڵە کان دەست پێبکە ن ، وەک ڕاھێنانیان لە سەرنوێژ، لە سە رە تا پێویستە نوێژ لەگە ڵ دایک وباوکیان ئە نجام بدەن و کاتەکانی نوێژ بزانن ئەم راھێنانە وا لە منداڵان دەکات نوێژەکان لـەکــاتـی خۆیدا ئە نجام بدە ن . ھەمان شێوە بەکاردەھێنرێ بۆ فێرکردنی ھەرخوڕە وشتێکی ئاینی یـان پەروەردە یی.
٣) چاودێری : پێویستە منداڵان چاودێری بکرێن لەلایەن دایکان و باوکانە وە ، بزانن بۆکوێ دەڕۆن لە کوێووە دێن ، ھاوڕێکانیان کێن ، وەچۆن کاتەکانیان بەسەردەبەن. تاوەکو بتوانن پە روە ردە یەکی دروست بکرێن بە ڵام بە مەرجێ منداڵان ئاگاداری ئەم چاودێریە نەبن بۆئەوە ی ھەست نەکەن کەوا ئازادنین یـان متمانە پێکراونین .
٤) چاندنی ئامۆژگاری ئاینی لە دڵی منداڵەکاندا : پێویسـتە منداڵەکان لەوە دڵنیـاکەینەوە کەوا خوای گە ورە چاودێـرە لە سە ریان بۆ ئەوەی بزانن کــاتێ کارێکی خراپیان ئە نجام دا توشـی سزای خودا دە بن، بەم جۆرە ش دایکـــان و باوکان ماندو نابن لە چاودیری کردن چونـکە منـداڵان دڵنیا دەبن لە چاودێری خوای گەورە و پێویستیان بە چاودێری دیکە نیە .
٥) خوێندنەوە : پێویستە پەرتوک و نامیلکەی بەسود بۆ منداڵان دابین بکرێ و ھانبـدرێن لە سەر خوێـندنەوەی ، وەک ژیاننــامـەی پێغەمــبەری مــەزن ، وە چیـرۆکی پێغەمبەران و چیرۆکەکانی قورئـان و ھە ندێ پە رتـوکی بە ســود کـــەوا فێری خوڕە وشتی ئیسلامیان ئەکـات ، بەم شێوە یەش بیروھزریان فـــراوان دە بێت و کاتەکانیان بە خوێندنەوە بەسەر دەبەن.
٦) ئامۆژگاری چاکە: پێویستە ئامۆژگاری کردنی منداڵان بەشیوازێکی نە رم و نیان وھە ست کردن بەخۆشە ویستی بێت ، ئاگادارکردنەوە یان بەوەی کــاتـێ براوە دە بـن کە گــوێـرایە ڵـی خوای گە ورە بن ، هەروەھــــا دۆزە خ و بە ھـە شــتـیـان بیرخەینە وە و ھە میشە ئە وە یان لە یـاد بێت کە وا پیغە مـبە ردرودی خوای لێ بێ و ھاوە ڵانی باشترین پیشە نگن بۆ مان .
٧) هاندان و ترساندن : ئەم کارە ش بەپێش کەش کردنی دیاری دەبێت بۆ منداڵان ، وە ھەروەھـا بە پیاھەڵدان و باسکردنیان بەچــاکە کاتێک کارێکی باش ئەنجام دە دە ن وترساندنیان بەوەی توشــی سزا دەبن گەر کارێکی نەگونجاو ئەنجام دەن.