زانیاریە سەرسوڕهێنەرەکان دەربارەی فڕین و فڕۆکە لێرەوە فێربە. فڕینی باڵندەکان، داهێنانەکانی ڕایت برەزەرس، ئەوپەستانەی کە لەکاتی فڕیندا دروست دەبێت، کەشتی ئاسمانی و ماسی فڕیو و هەموو ئەمانەو زۆر زیاتر.
⦾ هەرچەندە باڵندەکان بۆ ملیۆنان ساڵە دەفڕن، لەگەڵ ئەوەشدا فڕین بەتەواوەتی شتێکی نوێیە بۆ مرۆڤەکان. مرۆڤ هەوڵی بەدەستهێنانی ئەم کردارە دەدات بە پشت بەستن بە هەندێ بنەمای زانستی.
⦾ هەرلەدەسپێکی کۆلارەی سادەوە، مرۆڤ بەردەوام بوو تا گەیشتە فڕۆکەی چارۆکەدار، کەشتی ئاسمانی، هەلیکۆپتەر، فڕۆکەی بازرگانی و تەنانەت گەشتە فڕۆکەی سوپەرسۆنیک.
⦾ فڕینی سوپەرسۆنیک (شکاندنی بەربەستی هەوایی) کاتێک بەدەست دەهێنرێت کە شتێک بەخێراییەک دەڕوات کە زیاترە لە خێرایی دەنگ (١٢٣٥ کم لە کاژێرێکدا).
⦾ رایت بڕەزەرس، ئۆرڤڵ و وڵبێری ئەمریکی پێشەنگی فڕۆکەوانان بون کە بەسەرکەوتویی یەکەم فڕۆکەیان دروست کرد، ئەمەش بەهۆی داهێنانی دەست بەسەرداگرتنی سێتەوەرەییە، کەوا لە فڕۆکەوانەکە دەکات بەلێهاتوویی کۆنترۆڵی فڕۆکەکەبکات.
⦾ لەکاتێکدا کە ژمارەیەکی تر لە پێشەنگەکانی فڕین لە ناویاندا (نیوزیلانس ریچاردپیەرس) سەرقاڵی داهێنانی خۆیان بوون لە فڕۆکەوانیدا، لەهەمان کاتدا رایت بڕەزەرس بەشێوەیەکی بەرچاو توانیان یەکەمین فڕۆکەی کۆنتڕۆڵکراو دروست بکەن بۆ گواستنەوەی مرۆڤ لە ١٧ی دیسەمبەری ١٩٠٣.
⦾ باڵی فڕۆکەکان ڕووگەی هەواییان هەیە لەشێوەی پانەبڕگە، کە زۆرگرنگن چونکە یارمەتیان دەدات لە زاڵبوون بەسەر کاریگەری هێزی ڕاکیشانی زەوی و مانەوەیان لەهەوادا.
⦾ باڵەکان قورسایی دروست دەکەن کاتێک لە هەوادا دەفڕن، پرۆسەیەکە کە توانرێت بە بنەمای بێرنۆوڵس ڕوون بکرێتەوە. بەهۆی شێوەی باڵەکانیانەوە هەوا بەخێراتر لەسەرەوە ئەڕوات وەک لەوەی لە خوارەوە، پەستانێکی زیاتر دروست دەکات لە ژێر باڵەکاندا کە دواتر پاڵ بەفڕۆکەوە دەنێت بەناو پەستانێکی هەوای کەمتردا بڕوات.
⦾ هەوا زیادەکەو لێکخشانەکە هێزێک دروست دەکەن کاتێک فڕۆکەکە بۆ پێشەوە دەڕوات، کەوا لە فڕوکەکە دەکات بەخێراییەکی کەمتر بڕوات.
⦾ بزوێنەر هێزێک دروست دەکات بۆ جوڵانی فڕۆکەکە بۆ پێشەوە بە ئەندازەی خێرایی پێویست بۆ زاڵبون بەسەر ڕاکێشانەکەدا و وا لە باڵەکان دەکات کە پەستانی پێویست دروست بکەن بۆ فڕینی فڕۆکەکە.
⦾ کەشتی ئاسمانی و باڵۆن سوکترن لە هەوا لەبەرئەوەی بە شێوەیەکی ئاسایی گازیان تێدەکرێت (وەک هیلێۆم) کە چڕییەکەی کەمترە لەچڕی کەش و هەوای دەروبەر و لەبەر ئەو کێشە سوکەیان بەکاردەهێنن بۆ فڕین.
⦾ تاکە زیندەوەرەکان کەهێزی فڕینیان هەیە بریتین لە مێش و مەگەز، باڵندە و شەمشەمەکوێرە.
⦾ لەکاتێکدا هەندێک لە زیندەوەرەکان توانای خلیسکانیان هەیە، شەمشەمەکوێرە تاکە شیردەرە کە ئاستی بەردەوام بۆ فڕین بەدەست بێنێت.
⦾ ماسی فڕیو بەوە ناسراوە کە توانای خلیسکانی هەیە بۆ چەند سەد مەترێک، کە ئەمەش بەهۆی پەڕە گەورەکانیەوەیە کە ڕۆڵی باڵ دەگێڕن.
وەرگێران : کەلسوم مەهدی