ڕاستیەکان دەربارەی رووناکی بزانە و چێژ وەربگرە لە زانین دەربارەی تیشکە جیاوازەکان و خێراییەکانیان، زانستی ئۆپتیکس، تیشکی خۆر، تیشکی سەرو وەنەوشەیی و ژێرسورە تیشک. شارەزای تایبەتمەندیە سەرسوڕهێنەرەکان بە دەربارەی تیشکی کارۆموناتیسی و زۆر زیاتر.
⦾ لەزانستی فیزیادا، ڕوناکی بریتیە لە تیشکی کارۆموگناتیسی. ئەو ڕووناکیەی کە ئێمە لە ژیانی ڕۆژانەماندا باسی ئەکەین شەبەنگی بینراو دەگرێتەوە. (ئەو بەشەی شەبەنگی کارۆموگناتیسیە بینراوەیە کە مرۆڤ توانای بینینی هەیە).
⦾ ئاژەڵەکان توانای بینینی بەشەکانی شەبەنگەکەیان هەیە کە مرۆڤ ناتوانێت بیانبینێت. بۆ نمونە، ژمارەیەکی زۆرلە مێش و مەگەز توانای بینینی تیشکی سەروو وەنەوشەییان هەیە.
⦾ تیشکی سەروو وەنەوشەیی ئەتوانرێت سودی لێوەربگیرێت بۆ بینینی ئەو شتانەی کە مرۆڤ ناتوانێت بیان بینێت و بەسودە بۆ زانا دەرونیەکان.
⦾ درێژی شەپۆلە ژێرسورەکان زۆرە کە لە سەروو توانای بینینی چاوی مرۆڤەوەیە.
⦾ زاناکان لێکۆڵینەوە لە ڕەوشت و تایبەتمەندیەکانی تیشک دەکەن لە لقیێکی فیزیادا کە ناسراوە بە ئۆپتیکس.
⦾ ئیسحاق نیوتن تێبینی ئەوەی کرد کاتێک کە تیشکێکی کەمی ڕووناکی خۆر بەناو ئاوێزەی شوشەیەکدا تێئەپەڕێت، کۆمەڵە ڕەنگێکی بینراو لە گۆشەیەکیدا دروست دەکات کە بریتین لە سور، پرتەقاڵی، زەرد، سەوز، شین، نیلی و وەنوشەیی (ڕۆیگبیڤ). هۆکاری دروست بونی ئەم ڕەنگانە ئەوەیە کە ڕەنگە جیاوازەکان بە خێرایی جیاواز بە ناو شوشەدا (یا هەر دەفرێکی تردا) تێپەڕئەبن. ئەمەش وا دەکات کە ڕەنگەکان لە گۆشەیەکی جیاوازەوە بشکێنەوە و جیا ببنەوە لە یەکتری.
⦾ تیشک زۆر زۆر بەخێرایی تێپەڕئەبێت. خێرایی تیشک لە بۆشاییدا (شوێنێکی بە تاڵدا) نزیکەی (300000 کیلۆمەتر لە چرکەیەکدا).
⦾ تیشک بە خێرایی جیاواز بەناوەندە جیاوازەکاندا تێپەڕدەبێت وەک شوشە، ئاو و هەوا. ئەم ناوەندانە هاوکۆلکەی شکانەوەی تایبەت بە خۆیان پێئەدرێت بۆ زانینی خێرایی جوڵەی تیشکەکان. شوشە هاوکۆلکەی شکانەوەی 1.5 ی هەیە، ئەمە بە واتای ئەوەیە کە تیشکەکان بەناو شوشەکەدا ئەڕۆن بە نزیکەیی (200000 کیلۆمەتر لە چرکەیەکدا). پێوانەی شکانەوەی بۆ ئاو 1.3 یە، لەکاتێکدا پێوانەکە بۆ هەوا 1،0003 ، ئەمەش بە واتای ئەوە دێت کە هەوا زۆر بەکەمی تیشک هێواش ئەکاتەوە.
⦾ تیشک پێویستی بە 1.255 چرکەیە بۆ گەشتنی بە مانگ لە زەویەوە.
⦾ تیشکی خۆر دەتوانێت بگاتە قوڵایی نزیکەی 80 مەتر زەریاکاندا.
⦾ یەکێک لە شتە گرنگەکان کە زانای ئیتالی گالیلیۆ ئیشی لەسەر کرد بریتی بو لە تەلیسکۆب،پاشان دروستکردنی تەلەسکۆبی نزیکەی 30x گەورەکردن. ئەم تەلەسکۆبانە یارمەتیان دا بۆدۆزینەوەی ئەو چوار مانگە مەزنەی کە بەدەوری موشتەریدا ئەخولێنەوە(کە دواتر بە سەتەلایتی گالیلیۆ ناسرا).
⦾ ڕۆشنەپێکهاتن کردارێکە بە بەشداری ڕووەک و وزە لە تیشکی خۆرەوە کەتێیدا دوانۆکسیدی کاربۆن دەگۆڕێت بۆ خۆراک.
وەرگێران: کەلسوم مهدی