سەرەکی    |    دەربارە    |    پەیوەندی
About       |    حول         |    Hakkimda
             

منداڵەکەم لێم نابێتەوە، چارەسەر چیە؟

زۆرجار دایکان گیرۆدەی ئەوەن هەرکات دەچنە دەرەوە یان هەر لە چاوی منداڵ ون دەبن ڕاستەوخۆ منداڵەکە دەست دەکاتە گریان و هاوارکردن، بێگومان ئەمەش کۆمەڵێک هۆکاری خۆی هەیە و دەبێت ئەو هۆکارانەی لێ دوربخرێتەوە تاکو وردە وردە چارەسەر دەبێت، بەگشتی منداڵە لە تەمەنی 3 مانگیەوە تا نزیکی 6 ساڵی ئەم کێشەیەی هەیە.

منداڵ کاتێک لە سکی دایکیەوە دێتە دونیای دەرەوە، هەموو شتێکی دنیاکەمان بۆ ئەو نامۆیە، تەنها تۆ نەبیت، دەنگت.. بۆنت.. لێدانەکانی دڵت ئەو شتانەن لە سەرەتای لەدایک بوونیەوە پێی ئاشنا دەبێت.

منداڵ هەنگاو بە هەنگاو بە ژینگەی دونیا ئاشنا دەبێت؛ ئەوە باوکمە، ئەوە ماڵەکەمانە، ئەوە درەختە، بەڵام هەمیشە بۆن و ڕوخساری تۆ بە سەرچاوەی دڵنیایی و ئارامی منداڵەکە دەمێنێتەوە.

هۆکارەکان

منداڵ هەست بە هەمیشە مانەوەی شتەکان ناکات بۆیە هەرشتێک لەبەرچاوی نەبێت لای ئەو بوونی نیە،لەبەرئەوە دورکەوتنەوەت لەبەرچاوی یەکسانە بە کابوسێکی نادیار بۆ ئەو، وەک بڵێی دایە دەڕوات و چیتر ناگەڕێتەوە، وە بێگومان ئەوەش گەورەترین هەڕەشەیە لە ژیانی منداڵ.

زۆربەی کات کە دایک دەیەوێت بەبێ منداڵ بچێتە دەرەوە، داوا دەکات منداڵەکە سەرقاڵ بکەن تا ئەو خۆی بدزێتەوە، ئەوەش گەورەترین هەڵەیە بەرامبەر ئەو منداڵە و بەو جۆرە منداڵەکە متمانە بە خۆبوون لەدەەست دەدات (دایە لەتەنیشتم بوو یاریم دەکرد، بەڵام لە پڕ دیار نەما، دایە لەوانەیە لەهەر چرکەیەکدا ون بێت و مەحف ببێتەوە،لەبەرئەوە ڕێگە نادەم بۆ یەک چرکە لەبەرچاوم ون بێت)، ئەمەش وادەکات لە هەموو کات و شوێنێکدا وابەستەت بێت و لە ترسی دیار نەمان و لەدەستدانت هاوار و گریان دروست بکات.

چارەسەر

هەموو جوڵە و هاتوچۆیەکت بە منداڵەکە بڵێ و لێی مەشارەوە و بەزدی ئەوەوە مەچۆرە هیچ شوێنێک.( دایە گیان بۆ چەند خولەکێک دەچمە ژوری خەوت و ئێستە دێمەوە، ئەچمە ژورەکەی ئەودیو خۆم دەگۆڕم و دێمەوە).

یاری دیارنەمان و گەڕانەوەی لەگەڵ بکە، بۆ نمونە منداڵەکەت ناوی شەماڵە، شەماڵ چوو بۆ قوتابخانە (منداڵەکە بخەرە پشتی خۆتەوە)، کوا شەماڵ چی لێهات؟ ئەو لە قوتابخانەیە. ئێستا کاتژمێر ١٢ یە  شەماڵ لە قوتابخانە دەگەرێتەوە ( شەماڵ بهێنەرەوە بەخەرەوە بەرچاوی خۆت) و پێی بڵێ ئەوە لە قوتابخانە گەڕایتەوە، دەتوانیت ئەم یاریە لەگەڵ چەند کەسێکی تریش بکات، وەک گەڕانەوەی باوکی لە ئیش ... هتد

بەم شێوەیە دەتوانیت والێبکەیت لە هەستی ون بوون و گەڕانەوە تێبگات.


1769 جار بینراوە‌
24/08/2020

 ناونیشان

ئێسکان ـ سلێمانی

 بەردەستبوون

شەممە - پێنج شەممە
8:00 بەیانی - 5:00 ئێوارە

 پەیوەندی

009647701964436
[email protected]

 سۆشیال میدیا

             

© مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ ئافەرین 2020