سەرەکی    |    دەربارە    |    پەیوەندی
About       |    حول         |    Hakkimda
             

باران بارین

وەرگێڕانی: ڕێناس سەلاح

ئایا دەزانیت باران بارین لە هەسارەکانی تریشدا ڕوودەدات؟!

ئایا دەزانیت ئەنتارکتیکا ووشکترین کیشوەرە لەسەر ڕووی زەوی؟!

لێرەدا فێردەبین کەوا باران بارین چۆن ڕوودەدات وە بۆچی ئەوەندە گرنگە بۆ ژیان لەسەر ڕووی زەویدا.

  باران بەشێوەی دڵۆپی ئاو لە هەورەکانی ئاسماندا دەبارێت بۆ سەر زەوی وە پڕۆسەی باران بارین دروست دەکات.

ئاو دەکرێ لە ئاسمانەوە بەشێوەی باران، تەزرە یاخود بەفر ببارێت بۆ سەر زەوی.

باران بەشێکی گرنگی سووڕی ئاوە لە نێوان زەوی و ئاسماندا.

باران بارین لە هەسارەکانی تری کۆمەڵەی خۆری ئێمەش دا ڕوودەدات بەڵام بەشێوەیەکی جیاوازتر لەوەی کە ئێمە دەیزانین بۆ نموونە: بارانی هەسارەی ڤینۆس پێکهاتووە لە (سولفەریك ئەسید) وە بەهۆی ئەو گەرمییە زۆرەی لە هەسارەکەدا هەیە ئەوا ئەو بارانە دەبێتە هەڵم پێش ئەوەی بە ڕووی هەسارەکەدا بکەوێت.

ڕاداری کەش و هەوا بەکاردێت بۆ پێشبینی کردنی باران.

پێوەری باران بارین بەکاردێت بۆ پێوانی ڕێژەی باران لە ماوەیەکی دیاری کراودا.

بەرزترین ڕێژەی باران بارین کە ڕوویدابێت لە ماوەی 24 کاتژمێر بریتی بووە لە 182.5 سم کە دەکاتە 71.9 ئینچ لە Foc-Foc لە La-Reunion کە بەشێوەی زریان و گەردەلول بووە لە 8 ی مانگی 1ی 1966 دا. 

بەرزترین ڕێژەی باران بارین لە ماوەی ساڵێکدا کە تۆمارکرابێت بریتی بووە لە 25.4 م کە دەکاتە 1000 ئینج لە Cherrapunji لە ووڵاتی هیندستان دا. 

ئەنتارکتیکا بریتییە لە ووشکترین کیشوەری سەر ڕووی زەوی.

بارانی یەکجار زۆر دەکرێ ببێتە هۆی لافاو و داڕمانی زەوی.

ئێمە دەتوانین بەهۆی باران بارین ووزەی کارەبا بەدەست بهێنین بە ڕێگای Hydropower .

گژوگیا پێویستی بە ئاوە بۆ ژیان کە بەشێکی زۆری ئەو ئاوەش لە ڕێگای باران بەدەست دەهێنن.

ئەو دارستانانەی کە ڕێژەیەکی زۆر باران تیایاندا دەبارێت پێیان دەڵێن دارستانی باراناوی (Rainforest ).

ئەو بارانانەی کە ڕێژەیەکی زۆر (ئەسید)یان تێدایە پێیان دەڵێن بارانی ئەسید (Acid Rain ) کە ڕوودەدات بەهۆی بڵاوبوونەوەی دیئۆکسیدی سولفەر و ئۆکسیدی نایترۆجین بۆ ناو هەوا کە زیاتر بەهۆی کارگەکان و شوێنی بەرهەم هێنانی ووزە دا ڕوودەدات، کە زیان بە گژوگیا و گیانلەبەران دەگەیەنن.



10081 جار بینراوە‌
22/09/2020

باڵندەکان

       

گەردەلول

       

تەندروستی

       

ڕوناکی

       

فڕین

       

وزە

       

زەوی

       

کات

       

سروشت

       

خواردن

       

 ناونیشان

ئێسکان ـ سلێمانی

 بەردەستبوون

شەممە - پێنج شەممە
8:00 بەیانی - 5:00 ئێوارە

 پەیوەندی

009647701964436
[email protected]

 سۆشیال میدیا

             

© مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ ئافەرین 2020