سەرەکی    |    دەربارە    |    پەیوەندی
About       |    حول         |    Hakkimda
             

باڵندەکان

زیاتر لە ١٠ هەزار جۆر باڵندە لەجیهاندا هەن ، زاناکان ژمارەی باڵندەکان لە جیهاندا بەنزیکەی ٣٠٠ ملیۆن باڵندە دەخەمڵێنن (واتە بۆ هەر مرۆڤێک ٥٠ باڵندە).

چۆلەکەی دەنووک سور بەربڵاوترین جۆری باڵندەیە لە جیهاندا، ژمارەیان بەلایەنی کەمەوە بە یەک ملیار و نیو خەمڵێنراوە.

گەورەترین باڵندە نەعامەیە کە کێشی لەنێوان ٦٣ بۆ ١٤٠ کیلۆگرام دایە واتە ٨٠ هەزار جار کێشی زیارە لە بچوکرتین باڵندە کە تۆمارکرابێت.

هەموو باڵندەکان هێلکە دەکەن کە بەتوێکڵێکی ڕەق دەورەدراوە و تیایدا بێچوەکانیان دروست دەبن. ئەگەر باڵندەیەک هێلکەیەک لە لەشیدا  هەڵبگرێت کە بێچووی تیابێت ئەوا کێشی زۆر قورس دەبێت  و ناتوانێت بفڕێت.

باڵندەکان تاکە گیاندارن کە پەڕیان هەبێ ، کە لە سەرما دەیان پارێزێت و بۆ زۆربەی باڵندەکانیش یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بفڕن.

پلەی گەرمی لەشی باڵندەکان لەنێوان ٤٠ بۆ ٤٤ پلەی سیلیزیدایە.

باڵندەکان دەنووکیان هەیە کە لە ئێسقان دروست کراوە و بە ماددەیەک داپۆشراوە کە پێی دەوترێت کیراتین هەروەها پەڕ و چڕنووکەکانیان لە کیراتین دروست کراون.

باڵندەکان ددانیان نییە لەبەر ئەوە ناتوانن خواردنەکەیان بجوون.

هەندێ لە باڵندەکان دەنووکیان بەکاردێنن بۆ پارچەپارچەکردنی خواردنەکەیان.

زۆربەی زۆری باڵندەکان هەستی بینینیان زۆر بەهێزە کە زۆرێکیان پشتی پێدەبەستن بۆ دۆزینەوەی خۆراک.

کونەپەپوو دەتوانێت لە شەوێکی تەواو تاریکدا بەبێ بەکارهێنانی چاوەکانی و تەنها بە بەکار‌ێنانی هێزی بیستنی دەنگی پێی نێچیرەکەی ببیستێت و ڕاوی بکات. 

مریشک تەنها ٢٤ دانە چەشە گۆپکەی هەیە لەناوی دەمیدا بۆ تامکردنی ئەوخواردنانەی دەیخوات لەکاتێکدا مرۆڤ بە تێکڕا ١٠ هەزار چەشە گۆپکە لە دەمیدا هەیە. 

کۆچکردنی باڵندەکان چالاکیەکە کە باڵندەکان ساڵی دووجار ئەنجامی ئەدەن لەنێوان شوێنی زاوزێکردنیان کە پڕە لە خواردن بۆ شوێنێک کە کەشوهەوای گونجاوتربێت و بتوانن تیایدا بژین. 

زۆرێک لە باڵندەکان پێش کۆچکردن دەبێت خواردنێکی زۆر خەزن بکەن بۆ ئەوەی بتوانن لەکاتی کۆچکردندا بۆماوەیەکی زۆر بێ خواردن بەردەوام بن لە فڕین ، هەندێ لە باڵندە بچوکەکان پێش کۆچکردن کێشی خۆیان دوو هێندە زیاد دەکەن. 

نزیکەی نیوەی باڵندەکانی جیههان باڵندەی کۆچەرین. 

زۆربەی ئەوباڵدارانەی بۆ شوێنی زۆر دور کۆچدەکەن لەشەودا کۆچدەکەن بەوشێوەیە لە ڕاوچیەکانیان پارێزراو دەبن ، بۆ دۆزینەوەی ڕێگاکەشیان نیشانە سروشتیەکان بەکاردەهێنن وەکو شێوازی وەستانی ئەستێرەکان و شوێنی نیشتنی خۆر وە زۆرێکیان هەستی بۆنکردنیشیان بەکاردێنن. 

قازەکان بەشێوەی کۆمەڵی گەورە کۆچدەکەن سەرەڕای ئەوەش هێشتا جوتەکان یەکتری ون ناکەن و پێکەوە دەفڕن.

پێش ئەوەی زاناکان لە کۆچی باڵندەکان بکۆڵنەوە هەندێک لە خەڵکی بڕوایان وابوو کەوا پەڕەسێلکەکان وەرزی زستان لەژێر خۆڵدا بەسەردەبەن.

پەپوسڵێمانە زیاتر لە ناوچەکانی نیشتەجێبوونی مرۆڤدا دەژین وە کرمی زەوی ڕاودەکەن و دەیخۆن، پەپوسڵێمانە لەکاتی بونی هەڕەشە لەسەری لەلایەن ڕاوچیەکەیەوە بە خۆتەختکردن لەسەر زەوی و بڵاوکردنەوەی کلک و باڵەکانی خۆی دەشارێتەوە، پەپوسڵێمانەکان بەگروپ دەنگی بەرز دەردەکەن و بەلای ڕکابەرەکانیاندا  تێدەپەڕن وەکو نیشانەیەکی خاوەنداریەتی ئەو ناوچەیەی تیایدا دەژین، لەکاتی دروست کردنی هێلانەکەیاندا هەندێ پاشەڕۆی ئاژەڵانی تر بەکاردەهێنن کە ئەکرێ بۆ دورخستنەوەی ڕاوچیەکەیان بێت ئەگەر بیانەوێت هێرش بکانە سەر هێلانەکەیان.


8071 جار بینراوە‌
18/08/2021

باڵندەکان

       

گەردەلول

       

تەندروستی

       

ڕوناکی

       

فڕین

       

وزە

       

زەوی

       

کات

       

سروشت

       

خواردن

       

 ناونیشان

ئێسکان ـ سلێمانی

 بەردەستبوون

شەممە - پێنج شەممە
8:00 بەیانی - 5:00 ئێوارە

 پەیوەندی

009647701964436
[email protected]

 سۆشیال میدیا

             

© مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ ئافەرین 2020