ئایا دەزانیت گەردەلول چییە؟
ئایا دەزانیت گەردەلولەکان چەند خێرا دەسوڕێن؟
ئایا دەزانیت گەردەلولەکان تا دووری چەند دەڕۆن؟
لە کوێ زیاتر ڕوودەدەن؟
جیاوازی نێوان گەردەلولی F0 و گەردەلولی F5 چییە؟
وە ئایا دەزانیت گەردەلولی ئاوی چییە؟
وەرگێڕانی : ڕێناس سەلاح
⦾ گەردەلول بریتییە لە هەوایەك کە بە شێوەیەکی لولەیی دەسوڕێت و لە سەرەوە بەر هەورەکان و لە خوارەوەش بەر زەوی دەکەوێت.
⦾ هەموو گەردەلولێك بە چاو نابینرێت و هەستی پێ ناکرێت تەنیا ئەوانەی کە بە هۆی خێرایی بەرزی با زۆر بە خێرایی دەسوڕێن و بەو هۆیەوە شێوەیەکی وەك ڕەحەتی لە ئاوێکی چڕ دەگرنە خۆیان.
⦾ Fujita Scale ڕێگایەکی باوە بۆ پێوانی هێزی گەردەلول. پێوەرەکەی لە نێوان F0 و F5 ە. F0 کەمترین زەرەر و زیان دەگەیەنێت ، وە F5 دەبێتە هۆی ڕوودانی زیاترین تێکشکاندن.
⦾ زۆربەی گەردەلولەکان خێرایی با تیایاندا کەمترە لە 100 میل لە کاتژمێرێکدا کە دەکاتە 161 کیلۆمەتر لە یەك کاتژمێر.
⦾ گەردەلولە زۆر بەهێزەکان خێرایی با تیایاندا زیاترە لە 300 میل لە کاتژمێرێکدا کە دەکاتە 483 کیلۆمەتر لە یەك کاتژمێر.
⦾ گەردەلولە زۆر بەهێزەکان دووری زۆر زیاتر دەبڕن کە هەندێك جار زیاترە لە 100 میل واتە 161 کیلۆمەتر.
⦾ گەردەلولی Tri-State کوشندەترین گەردەلول بوو لە مێژووی ئەمریکا، کە بووە هۆی کوشتنی 695 مرۆڤ.
⦾ گەردەلولی Tri-State کە لە ناوچەی Missouri دەستی پێ کردووە بەرەو illinois و Indiana ڕۆیشت لە ساڵی 1925 بووە هۆی تێکشکاندن بە درێژایی 219 میل کە دەکاتە 352 کیلۆمەتر.
⦾ ووڵاتی ئەمریکا زیاترین ڕێژەی گەردەلول تیایدا ڕوودەدات، کە ساڵانە نزیکەی 1200 گەردەلول بە خۆوە دەگرێت.
⦾ زۆربەی ئەو گەردەلولانە لە ناوچەی جوگرافی دیاری کراودا ڕوودەدەن کە ناویان لێنراوە "Tornado Alley " واتە "ڕێگای گەردەلول".
⦾ هەندێك لەو شارانەی کە زۆرجار بەر گەردەلول کەوتوون ئەمانەن: تێکساس، کانساس، ئۆکلاهۆما و فلۆریدا.
⦾ لە ساڵی 1989 کوشندەترین گەردەلول تۆمارکرا لەسەر ڕووی جیهان کە لە ووڵاتی بەنگلادش ڕوویدا و نزیکەی 1300 مرۆڤی کوشت.
⦾ لە بەشی باشووری گۆی زەوی گەردەلولەکان زیاتر بە ئاڕاستەی میلی کاتژمێر دەسوڕێنەوە، بەڵام لە بەشی باکوری گۆی زەویدا زیاتر بە ئاڕاستەی پێچەوانەی میلی کاتژمێر دەسوڕێنەوە.
⦾ ئەو گەردەلولانەی کە لەسەر ڕووی ئاودا ڕوودەدەن پێیان دەڵێن "Water Spout " واتە "گەردەلولی ئاوی".
⦾ ڕاداری کەش و هەوا بەکاردێت بۆ دیاری کردنی گەردەلول و ئاگادارکردنەوە لەبارەیەوە.
⦾ ژێرزەمین سەلامەتترین شوێنە بۆ خۆ حەشاردانەوە تیایدا لە کاتی گەردەلول، وە هەروەها شوێنێکی گونجاویشە بۆ دوورکەوتنەوە لە پەنجەرەکان.