سەرەکی    |    دەربارە    |    پەیوەندی
About       |    حول         |    Hakkimda
             

وزە

لێرەوە ڕاستیە سەرسوڕهێنەرەکان دەربارەی جۆرەجیاوازەکانی وزە بزانە. جۆرەکانی وزە وەک، وزەی خۆر، هەوا، جوڵەیی، کیمیایی، ناوەکی و وزەی گەرمی زەوی. ئاشنابە بە یاسا گرنگەکانی وزە، ماتەوزە چییە، چۆن یەکەی جول و کالۆری بەکاردەهێنرێت بۆ هەژمارکردنی وزەی خۆراکی و زۆر زیاتر .

وشەی ئینرژی لە وشەی ئنێرژیای یۆنانیەوە هاتووە .

زۆربەی جۆرەکانی وزە لە شێوەی جوڵەیین یان لەشێوەی وزەی شاراوەیین (ماتەوزە) .

جۆرە دیارەکانی وزە بریتین لە وزەی گەرمی، وزەی کشانی شاراوە، وزەی کیمیایی، وزەی دەنگ، وزەی ناوەکی، وزەی گەرمی ناخی زەوی و وزەی هێزی کێشکردنی شاراوەیی .

 ⦾جوڵە وزە پێکدێت لە هێزی مادەیەک کە بەهۆی جوڵەکەیەوە هەیبێت. ئۆتۆمۆبێل لە کاتی لێخوڕیندا جوڵەوزەی هەیە و هەروەک تۆپی باسکە لەکاتی هەڵدانیدا هەمان  جوڵەوزەی هەیە .

وزە ئەتوانریت بگۆڕدرێت لەشێوەیەکەوە بۆشێوەیەکی تر. لە کاتی هەورەبروسکەدا وزەی کارەبای شاراوە ئەگۆڕدرێت بۆ وزەی ڕوناکی و گەرمی و دەنگ .

یاسای گۆڕانکاری وزە دەڵێت کە وزە تەنها ئەتوانرێت شێوەکەی بگۆڕدرێت. بەڵام ناتوانری دروست بکرێت یان لەناوببرێت .

لەوانەیە یاسا بەناوبانگەکەی ئەلبێرت ئەنیشتاینتان بیستبێت E=mc2 وزە یەکسانە بە بارستایی جارانی خێرایی ڕوناکی دووجاکراو .

خۆراک وزەی کیمیایی تێدایە کە بەکارئەهێنرێت لەلایەن زیندەوەرانەوە، بۆ نمونە ئاژەڵەکان بۆ گەشەکردن و زۆربون. وزەی خۆراکی بەشێوەیەکی ئاسایی بە کالۆری یان جول هەژماردەکرێت .

ئاشی هەوا پێکدێت لەژمارەیەکی زۆری تۆرباین کە بەکارئەهێنرێن بۆگۆڕینی وزەی هەوایی بۆ وزەی بەسودی کارەبا. بەکارهێنانی وزەی هەوا بۆبەرهەم وزەی کارەبا لە نێوان ساڵانی 2005 بۆ 2008 دا دوو هێند بۆتەوە .

بیابانی مۆژەیڤی نەتەوەیەکگرتوەکانی ئەمریکا شوێنی بەرهەمهێنانی زۆرترین وزەی خۆری جیهانە .

سێ بەنداوی جورجی چین گەورەترن شوێنی بەرهەمهێنانی وزەی ئاوین لە جیهاندا .

وزەی ناوەکی نزیکەی لە ٪13 ی کارەبای جیهان بەرهەم دەهێنێت .

ڕووەک بۆ کرداری گرنگی ڕۆشنە پێکهاتندا وزە لە تیشکی خۆرەوە وەردەگرێت .

کاتێک کەسێک وەستاوە لەسەر بۆردی ژێرە مەلە لە سەرووی حەوزێکی مەلەوە وزەی کێشکردنی زەوی هەیە .

لەکاردانەوەی کیمیاییدا، وزەی کیمیایی بەزۆری ئەگۆڕدرێت بۆ ڕووناکی و گەرمی .

کشانی باندی لاستیکی و ئیسپرینگی پەستێنراو نمونەی کشانی ماتە وزەن .

وەرگێڕانی: کەلسوم مەهدی


1068 جار بینراوە‌
12/08/2020

گەردەلول

       

تەندروستی

       

ڕوناکی

       

فڕین

       

وزە

       

زەوی

       

کات

       

سروشت

       

خواردن

       

 ناونیشان

ئێسکان ـ سلێمانی

 بەردەستبوون

شەممە - پێنج شەممە
8:00 بەیانی - 5:00 ئێوارە

 پەیوەندی

009647701964436
[email protected]

 سۆشیال میدیا

             

© مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ ئافەرین 2020