سەرەکی    |    دەربارە    |    پەیوەندی
About       |    حول         |    Hakkimda
             

چۆن منداڵەکەم بخەوێنم؟

ئامادەکردنی منداڵ بۆ خەوتن

دەتوانرێت هاوکاری منداڵ بکرێت بۆ خەوتن بە ئامادەکردنی لە ڕووی جەستەیی و دەروونیەوە. ئەوەش بە بەردەوام پەیڕەوکردنی چەند کارێکی تایبەت بە خەوتن دەبێت تاکو فێربکرێت و بزانێت کە کاتی خەوتن و چونە ناو جێگایە.

لە نمونەی ئەو کارانەش کە دەتوانرێت جێبەجێ بکرێن؛ گەرماوکردن و پاشان لەبەر کردنی جلوبەرگی خەوتن، وە خوێندنەوەی ویردەکانی خەوتن یان چیرۆکێ یاخود لایلایە کردن بۆی پێش خەوتن، وە پێویستە ئەم کارانە لە ژووری تایبەتی خەوی منداڵەکەدا ئەنجام بدرێت و لە ٣٠ خولەک زیاتر نەخایەنێت .

دڵنیابوون لە ئارامی منداڵ پێش خەوتن

بەدەستەوە گرتنی یاریە دڵخوازەکەی یان بەتانیە تایبەتیەکەی لە کاتی خەوتندا، یارمەتیدەرێکی باشی منداڵ دەبێت بۆ خەوتن و وادەکات بە ئاسانی خەوی لێ بکەوێت – بەتایبەتی ئەگەر منداڵەکە شەوانە خەبەری ببێتەوە .

وە دەبێت لەوە دڵنیاببیتەوە ئەو یاریەی کە دەیگرێت بەدەستیەوە سەلامەت و پارێزراو بێت و هیچ شتێکی بێزارکەر و ترسناکی پێوە نەبێت وەکو دوگمەی زەنگ ودەنگی بێزارکەر .

ھەروەھا پێویستە لەوە دڵنیا بیتەوە کە منداڵەکەت پێش ئەوەی بخەوێت لەوپەڕی ئارامیدایە، وەک ئەوەی تینوی نەبێت، یاخود هیچ ڕوناکییەک لە ژورەکەیدا نەبێت، یان دەرگای ژورەکەی کراوە نەبێت. ئەمانە بۆ ھەمیشەیی یارمەتی دەری دەبن بۆ باشتر کردنی توانای خەو و خەوتنی بە شێوەیەکی باشتر .

مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەکانی خەوتن

دەتوانرێت وا لەمنداڵ بکرێت کە بە شێوەیەکی باشتر بخەوێت، ئەوەش لەڕێگەی مامەڵە کردن لەگەڵ ئەو کێشانەی کە لەکاتی خەودا پێوەی دەناڵێنێت .

وەک ھەموو ئەو کێشانەی دەبێتە ھۆی خەبەرهاتنەوە، پرخاندن، دواخستن، بەرھەڵستی کردنی خەوتن، قورس ھەناسەدان، ھەناسەدان بە دەنگێکی بەرز، وەھەندێ کێشەی تر ھەیە کە منداڵەکە بە ڕۆژ بە دەستیەوە دەناڵێنێت وەک ماندوویەتی و خەوھاتن، وە لەم کاتانەشدا پێویستە ببرێتە لای پزیشکی پسپۆڕی تایبەت بەو بوارە .


خواردنی ژەمێکی سوک و کەم پێش خەوتن

بە شێوەیەکی گشتی ڕۆژانە منداڵ پێویستی بە خواردنی زیاتر لە سێ ژەم خۆراک ھەیە، لەبەر ئەمەش خوادنی ژەمێکی سوک و بچوک پێش خەوتنی لەوانەیە یارمەتی جەستەی منداڵ بدات کە بە درێژایی شەو پێویستی بە وزە نەبێت وهەست بە برسیەتی نەکات.

لەو شتانەش کە ئەگونجێ پێش خەوتن بدرێت بە منداڵ: دانەوێڵە (سریلاک) ... لەگەڵ شیر، پسکیتی تەنک، پارچە میوەیەک، وەک چۆن پێویستیشە لە ژەمە خێراکان بەدووری بگری چونکە دەبنە ھۆکاری پڕبوونی گەدەی و لەئەنجامدا وا لەمنداڵەکە دەکات کە توانای نەبێ بخەوێت .

7549 جار بینراوە‌
19/03/2020

 ناونیشان

ئێسکان ـ سلێمانی

 بەردەستبوون

شەممە - پێنج شەممە
8:00 بەیانی - 5:00 ئێوارە

 پەیوەندی

009647701964436
[email protected]

 سۆشیال میدیا

             

© مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ ئافەرین 2020