سەرەکی    |    دەربارە    |    پەیوەندی
About       |    حول         |    Hakkimda
             

ئیبن کەسیر

ناوى ئیسماعیلی کوڕی عومەرە، لە ساڵی حەوت سەد و یەکی کۆچی لە گوندێکی سەر بە شارى بوصراى وڵاتى شام لەدایک بوو.

باوکى عومەر یەکێک بوو لە زانا گەورە و ناسراوەکان، بۆیە هەوڵی دەدا منداڵەکانى لەسەر حەز و خۆشەویستی زانست پەروەردە بکات، بەڵام فریاى ئەوە نەکەوت ئیسماعیلى کوڕی پەروەردە بکات، چونکە دوو ساڵ دواى لەدایکبوونی ئیسماعیل، باوکى کۆچی دوایی کرد، ئەوەش ناڕەحەتیەکى زۆر بوو بۆ ئەم منداڵە خۆشەویستە، چونکە هەر لە سەرەتاوە بێبەش بوو لە نازى باوکایەتی.

بەڵام براگەورەکەى ئیسماعیل کە عەبدولوەهاب بوو لەسەر دەستی باوکى و زانایانى تر پەروەردە بووبوو، کەوتە پەروەردەکردنى ئیسماعیلی براى و رۆژانە وانەى دەوتەوە بە ئیسماعیل و بە جوانى پەروەردەى دەکرد.

ئیبن کەسیر لە تەمەنى حەوت ساڵیدا هاودەم بە براو کەسوکاری باری کرد بۆ شاری دیمەشق و لەوێ نیشتەجێ بوون، لەوێ لەسەر دەستى برا گەورەکەى وانەى خوێند و زانستی وەرگرت، ئیتر لەوێ خۆی یەکلا کردەوە بۆ زانست و تەنها سەرقاڵی وەرگرتنى زانست بوو، دیمەشقیش شارێک بوو پڕ بوو لە زاناى گەورە و ناسراو، ئەمەش دەرفەتێکی چاک بوو بۆ ئیسماعیل تا سوود لەو هەموو زانایە وەربگرێت.

ئیبن کەسیر دەستی کرد بە لەبەرکردنی قورئانى پیرۆز و لە تەمەنى یانزە ساڵیدا هەموو قورئانى پیرۆزی لەبەرکرد، دواتر فەرموودەکانى پێغەمبەری خواى () لەبەردەکرد و هەزاران فەرموودەى لەبەرکرد، هەروەها زانستەکانى تریشی وەرگرت تا بوو بە زانایەکی گەورە.

ئیبن کەسیر پاش ئەوەى بوو بە زانایەکی گەورە، دەستی کرد بە وانە وتنەوە بە خوێندکاران و ژمارەیەکی زۆر قوتابی پێگەیاند، هەروەها وەلآمى پرسیاری خەڵکی دەدایەوەو کێشەکانى چارەسەر دەکرد، هەروەها کە دەچوویەوە ماڵەوە سەرقاڵی نووسین دەبوو و ئەو زانستەی دەیزانى دەینووسیەوە تا نەوەکانى داهاتووش سوودی لێ وەربگرن، تا ئەمڕۆش کتێبەکانى ئەم زانا گەورەیە لەبەردەستی ئێمەدان و سوودێکی زۆریان هەیە بۆ موسڵمانان.

ئیبن کەسیر جێی سەرنج و سەرسامى مامۆستاکانى بوو، ئەوەبوو یەکێک لە مامۆستاکانى کە فەرموودەکانى پێغەمبەری خواى () فێر دەکرد، سەرسام بوو بە رەوشت بەرزی و زیرەکى ئیبن کەسیر و دواجار کچێکی خۆی کرد بە هاوسەری، خواى گەورەش چەند منداڵی پێ بەخشین کە هەموویان لە خزمەت باوکیاندا زانستیان وەرگرت و پەروەردەیەکی جوانیان وەرگرت.

ئیبن کەسیر لە کۆتاییەکانى تەمەنیدا تەواو ماندوو بوو، بینایی لەدەستدا، زۆری نەخایاند لە ساڵی 774 ی کۆچی و لە رۆژی پێنج شەممەدا کۆچی دوایی کرد، پێش مردنى وەسیەتى کردبوو لاى ئیبن تەیمیەی مامۆستاى ئەسپەردەى بکەن، بۆیە کە وەفاتى کرد وەسیەتەکەیان بەجێگەیاند و لاى گۆڕەکەى ئیمامى ئیبن تەیمیە ئەسپەردەیان کرد.

پرسیار:

ئیبن کەسیر چەند ساڵ لەگەڵ باوکى ژیا؟

بارکردن بۆ دیمەشق چ سوودێکی هەبوو بۆ ئیبن کەسیر؟

ئیبن کەسیر لە تەمەنى چەند ساڵیدا هەموو قورئانى لەبەرکرد؟

باسی ژنهێنانەکەى ئیبن کەسیر بکە.

ئیبن کەسیر کە بوو بە زانا چی کرد؟


1120 جار بینراوە‌
08/08/2020

ئیبن کەسیر

       

ئیبن حەجەر

       

ئیبن قەیم

       

ئیبن مەندە

       

 ناونیشان

ئێسکان ـ سلێمانی

 بەردەستبوون

شەممە - پێنج شەممە
8:00 بەیانی - 5:00 ئێوارە

 پەیوەندی

009647701964436
[email protected]

 سۆشیال میدیا

             

© مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ ئافەرین 2020